هێزە ئاسمانیەكانی عێراق پێگەیەكی داعشیان بوردمان كرد، ٣ داعش كوژرا و بەرپرسێكیشیان گیرا

272
0
هاوبەشی :

هێزە ئاسمانیەكانی عێراق توانیان لەچیاکانی حەمریتی سەر بەپارێزگای دیالە زەبرێكی قورس لە داعش بدەن و كۆتایی بە بەرپرسێكی سەربازی داعش بهێنن.

ڕۆژی یەکشەممە، بەشی راگەیاندنی ئاسایش، لە ناوبردنی بەرپرسی سەربازیی ڕێكخراوی داعش لە شاخەکانی حەمرین ڕاگەیاند

ئەو ڕاگەیاندنە وتیشی: “دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بە هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ بەشی بە ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، زانیاری زۆر وردیان داوە بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراقی، کە ئەشکەوتێک لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە بەکاردێت.

هەر ئەو سەرچاوەیە وتی: “فڕۆکەی جەنگی ئێف-16ی عێراق ئەو ئەشكەوتەیان پێنجار بۆردومان كردوە لە ناوچەی زرلوکی چیای حەمران  لە سەر ڕۆشنایی ئەو زانیاریە وردانەی بەدەست هێزە ئاسمانیەكان گەیشتبوون، لە ئەنجامی ئەو لێدانە ئاسمانیەدا تەواوی ئەو پێگەیەی داعشی لەناوچوە”

وتیشی: “هێزێکی هاوبەشی لە لیواكانی پیادەی 53 و 2 دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای شوێنی لێدانە ئاسمانیەكەدا، 3 تەرمی چەتەکانی داعشیان دۆزیەوە، لە هەمان كاتدا لە ئەنجامی لێگەڕینەدا بەرپرسێكی سەربازی داعشیان دەستگیر كرد و دەستیان گرت بە سەر(ماتۆڕسکیلێک و دوو تفەنگدا)

هاوبەشی :