هەپەگە هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرعەشی ڕاگەیاند، داگیركەری تورك زەبری كەمەرشكێنی بەركەوت

314
0
هاوبەشی :

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمانی هەپەگە هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرعەشی ڕاگەیاند
لە چالاكی گەریلاكانی ئازادیدا لە زاپ ٢٢ داگیركەر كوژران و كە یەكێكیان پلەدارە، زەبر لە ٣ هەلیكۆپتەر درا كە یەكێكیان سیكۆرسكیە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو چالاکییانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساڤاش مەراشدا ئەنجامدراون، ئەم وردەکاریانەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:
“هێزەکانمان لە دژی ئۆپەراسیۆنی لەشکرکێشیی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و گردی جودی لە زاپ هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساڤاشیان دەستپێکرد. بە ڕۆحی هەڵمەتی شۆرشگێڕانە گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەی کە بە ڕۆحی فیداییانەی ئاپۆیی لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانەوە ئەنجام دران؛ 22 داگیرکەر کە یەکیان پلەدارە لەناوبران، 2 داگیرکەر بریندار بوون، 1 سیکۆرسکی و 2 هێلیکۆپتەری هێرشبەر لێدراون، 1 ئامێری جامەر لەناوچوو.
وردەکارییەکانی ئەو چالاکیانەی کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساڤاش مەراشدا ئەنجام دراون بەم شێوەیەن:
25ی ئایار، هێزەکانمان لەو کۆپتەرانەیان دا کە دەیانویست بچنە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم. لەئەنجامدا گورزی گران بەر 2 هێلیکۆپتەری هێرشبەر کەوتووە. کاتژمێر 00:00 کۆپتەرێکی سکۆرسکی کە دەیویست داگیرکەران لە گردی ئێف ئێم بەجێبکات، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.
هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ كه‌ به‌ توندی لێیدرابوو، نه‌یتوانی داگیرکەران بە جێبکات و ناچار بوو ناوچه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت.
ڕۆژی 26ی ئایار کاتژمێر 01:30 داگیرکەرانی ناوچەی بەرخۆدانی گیرێ ئێف ئێم کرانە ئامانج و تەقەیان لێکرا. لەم چالاکییەدا کە تیایدا چەکی تاکەکەسی و شێوازی نیشانشکێن بەکارهێنرا، 6 داگیرکەر لەناوبران. هەر لەو شەودا ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست خۆیان لە ناوچەکەدا جێگیر بکەن، بە تاکتیکی تەقاندنەوە لێیان درا. لەم چالاکییەدا 3 داگیرکەر لەناوبران، 2 داگیرکەریش بریندار بوون.
ڕۆژی 27ی ئایار، کاتژمێر 17:00 داگیرکەرانی ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە تاکتیکی نیشانشکێن کرانە ئامانج. لەم چالاکیە دا 1 سەرنشین کە ئامێری جامەری لەسەر پشتی هەڵگرتبوو لەناوبرا، 1 ئامێری جامەریش لەناوچوو.
لە هەمان ڕۆژی 27ی ئایار دا کاتژمێر 01:00 داگیرکەرانی ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چالاکیەکی گەریلای هەماهەنگ لێیاندرا. لە چالاکییە هەماهەنگەکەدا کە بە بەکارهێنانی چەکی تاکەکەسی و تاکتیکی نیشانشکێن ئەنجامدرا، 12 داگیرکەر سزادران کە یەکیان پلەدار بوو.”

هاوبەشی :