هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ١٣ داگیرکەر سزادراون و سێ داگیرکەریش برینداربوون، هاوکات گورز لە ٧ هێلیکۆپتەریش دراوە.

240
0
هاوبەشی :

 

ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) لە ڕاگەیاندنێكی بە پەلەدا لە ستیرك تیڤی بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی داگیركەری تورك زەبری كوشندەیان بەركەوتوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو هێزە داگیركەرە بێ موڕاڵە تەواوی هێزی خۆی بەكارهێناوە لە هێرشەكەیدا ٣٩ جار كێمیایی بەكارهێنا و لە هەمان كاتدا بە ٣٣ فڕۆكەی جەنگی هێرشی كردە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بەڵام گەریلا ئازادە سەربەرزەكانی كوردستان بە دەستێكی پۆڵاین لێیان دان ، لە چالاکیی هەڵۆكانی وڵاتی زاگرۆس  ١٣ داگیرکەر سزادراون و سێ داگیرکەریش برینداربوون، هاوکات گورز لە ٧ هێلیکۆپتەریش دراوە و زەبری گرانیان بەركەوتوە و مەیدانی شەڕەكەیان بەجێهێشتوە.

ئەم سەركەوتنانە پیرۆز بێت بە گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی

بمرێت خیانەتكاران

هاوبەشی :