كاروانێكی سەربازی ئەمەریكا دەچێتە ناو شاری عەزازی باكوری سوریا، بە مەبەستی ڕادەست كردنی سەركردەیەكی داعش لە لایەن توركیاوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، راگەیاندنەکان رایانگەیاند، کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەمەریکا چووە ناو بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکەوە لە شاری عەزازی باكووری سوریا كە ئەو شارە چەند ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن سوپای توركیاوە داگیر كراوە.
لەو بارەیەوە هەواڵەكان وا ڕادەگەیەنن كە چەندین هلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە نزمی لە سەر سنووری سوریا و تورکیا و شاری عەزازدا فڕیون، وەك هەواڵەكان ڕایان گەیاندوە ئەو فڕۆكانە سەر بە سوپای ئەمەریكا بوون.
میدیاکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە، ئەمەریكا بە مەبەستی ئەوە چوەتە شاری عەزاز، بڕیارە تورکیا “بەرپرسێکی باڵای داعش” ڕادەستی سوپای ئەمەریكا بكات
لە RT وەرگیراوە