كوژرانی ٩ سەركردەی داعش لە چیاكانی عەداییەی باشوری ڕۆژئاوای موسڵ

294
0
هاوبەشی :

عێراق لەئۆپەراسیۆنێکی نوێی هێزەکانیدا چەندین سەركردەی داعشی لەناوبردوە كاتێك ڕئكخراوی تێرۆریستی داعش سەرقاڵ بوە بەخۆڕێكخستنەوەی خۆی لە نزیك پارێزگای موسڵ.

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ژمارەیەک لە سەرکردە دیارەکانی داعش لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراودا لە پارێزگای نەینەوا لەناوبراون.

دەزگای هەواڵگری لە پەیجەکەی خۆی، ڕۆژی پێنج شەممەی  لە فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکەی لە چیاکانی عەدایەی باشووری ڕۆژئاوای موسڵ بەڕێوەچووە، بە بەشداری بەشی ئاڕاستەكردنی ئامانجەكان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای دژە تیرۆر، ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە بە سەركەوتوویی بە ئەنجام گەیشتوە، ئەویش بە كوژرانی ٩ سەركردەی داعش

ئاژانسەكە ئاماژەش بەوە دەكات خانەكانی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا دەستیان بە بە كار و چالاكی تیرۆریستی كردۆتەوە ئەویش بە هۆكاری ئەوەی كۆمەڵگەی نێونەتەوەی لە ئێستادا سەرقاڵە بە جەنگی نێوان ئۆكرانیا و بەردەوامیی هێرشەكانی توركیا لە ناوچەکەدا.

هاوبەشی :