لە كەركوك سیمینارێك دژی هێڵی خیانەتی پەدەكە بەڕێوە چوو
لە سەر مەترسییەکانی پێلانگێڕییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و مەترسیی هاوکارییەکانی خەتی خیانەت بەپێشەنگایەتیی پەدەکە سیمینارێک بۆ هاووڵاتیانی شاری کەرکوک ڕێکخرا.
ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان لەلایەن نووسەر و رۆژنامەنووس (حەسەن جودی)یەوە سیمینارێکی تایبەت پێشکەش کرا بەئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەسەر مەترسییەکانی سەر عێراق بەگشتی و مەترسییەکانی داگیرکاری دەوڵەتی فاشستیی تورک بەتایبەتی بۆ سەر کوردستان، لە سیمینارەکەدا ژمارهیهکی زۆر له چین و تۆێژه جیاوازەکانی شارەکە ئامادەبوون.