گوڕانکاری گەورە بەڕێوەیە، چارەنوسی کوردان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویدایە

310
0
هاوبەشی :

گوڕانکاری گەورە بەڕێوەیە، چارەنوسی کوردان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویدایە، دوای ئەوەی سوید و فینلاند داوایان کرد ببنە ئەندامی ناتۆ و تورکیە دژیان وەستایەوە باسی کوردان بوەتە ڕۆژەڤی هەموو میدیا و کۆبونەوە گرینگەکان. تورکیە و ئەردوغان گوتویانە فینلاند و سوید بونەتە پەناگەی تیروریستان و دەبێ چالاکی پ ک ک و یەپەگە قەدەغە بکرێن. ئامریکا هاتوەتە سەر خەت و دەیەوێ کێشەکە چارەسەر بکات. وەزیری کاروباری دەروەی سوید گوتویە، پە کە کە لە لیستی تێرور دایە بەڵام بیروڕای ئێمە سەبەرات بە پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جیاوازە.
ئەردوغان گوتویە ناهێڵێ سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ، بەوکارەی دژی بەرژەوەندیەکانی ئامریکا و ناتو وەستاوەتەوە، لەوانەیە ئەندامانی ناتۆ و ئامریکا بە هێمنی لەگەل ئەو باتەتەدا هەڵس وکەوت بکەن بەڵام لە بنەوە زۆر توڕێن و پێیان وایە ئەردوغان لە بەرژەوەدی پوتین و ڕوسیە دا دەجوڵێتەوە و بابەتی پ ک ک و کوردی کردوەتە بیانو.
لە لایەکیترەوە ئەو هەڵۆێستەی ئەردوغان بو بە زەنگی وەشیار کەرەوەی ئامریکا وئەوروپا کە بە ناحەق پە کە کە یان خستوەتە ئەو لیستەوە، ئەوان پاڵپشتیان لە تورکیە کرد بەڵام ئێستە ئەو لیستە بوەتە چەکێک بە دەست ئەردوغان و دژی ئامریکا و ئەوروپایەکان بەکاری دێنێ.
سەرۆک وەزیرانی سوید، سەرۆکی فینلاند و چەندین وزیری فینلاند وسوید بەڕێوەن بۆ واشنگتون و دەیانەوێ، ئامریکا ئەرۆغان سارد کاتەوە و بەربەستەکان بشکێنن.
هاوکات بڕیارە سبەینێ وەزیرانی کاروباری دەروەی تورکیە و ئامریکا کۆوبنەوە و سەبارەت بەو بابەتە گوت وبێژ بکەن.
چەند سەرچاوەیەک ڕایان گەیاندوە کە ئەردوغان و حکومەتەکەی لیستێکی دەیان کەسیان لە کوردە چالاکەکانی سوید کە لە ناویاندا ئەدام پارلەمانیش هەیە داوەتە دەوڵەتی سوید کە ڕادەستیان بکەنەوە وبە تاوانی ئەندامەتی لە پەکەکە دا حوکمیان بدەن. هەروەرها ئەدردوغان گوتویە دەبێ سوید و فینلاند و ئامریکا گەمارۆی چەکیان لەسەر لابەرن کە لە کاتی داگیرکردنی عەفرین و کڕینی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە روسیە بەسەریان دا سەپاندبوو.
هەموو چاوەدێران لەو بڕوایەدان کە ئەردوغان دەیەوێ لە چەقی باسەکان دا بێت و هەوڵ ئەدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی تورکیە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا جارێکیتر براوە بێت.
یەکێک لە داواکاریەکانی ئەردوغان لە ئامریکا و وڵاتانی سوید و فینلاند بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئەندام بونی ئەو دوو وڵاتە بدات ئەویە کە یەپەگە بخەنە لیستی تێروروە و ئەوەش بۆ ئامریکایەکان قورس دەبێ چونکە بە کردەوە یەپەگە وەک بەشێک لە قەسەدە هاوپەیمانی ئامریکایە.
دەبێ چاوەرّان بین لە حەوتوی داهاتو دا هێندێ بابەتی گرینگ بێنە ئاراوە، ئەو بابەتانە ئەتوانن زور بە دژی کوردان یان بە پێچەوانەی بن.
زۆر گرینگ دەبوو ئەگەر کوردەکانیش لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە وەفدیان بناردایەتە ئامریکا و داوای دەرهاویشثنی ناوی پەکەکە یان لە لیستی تێرور بکرادیە و بەوجۆرە هەنگاوی چارەسەری رسی کورد دەهاتە ئاراوە و ئەردوغان بە تەواوی شکستی دەخۆارد و پاراستنی باشووری کوردستان مسەوەگەر دەبووێ

، چارەنوسی کوردان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویدایە، دوای ئەوەی سوید و فینلاند داوایان کرد ببنە ئەندامی ناتۆ و تورکیە دژیان وەستایەوە باسی کوردان بوەتە ڕۆژەڤی هەموو میدیا و کۆبونەوە گرینگەکان. تورکیە و ئەردوغان گوتویانە فینلاند و سوید بونەتە پەناگەی تیروریستان و دەبێ چالاکی پ ک ک و یەپەگە قەدەغە بکرێن. ئامریکا هاتوەتە سەر خەت و دەیەوێ کێشەکە چارەسەر بکات. وەزیری کاروباری دەروەی سوید گوتویە، پە کە کە لە لیستی تێرور دایە بەڵام بیروڕای ئێمە سەبەرات بە پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جیاوازە.
ئەردوغان گوتویە ناهێڵێ سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ، بەوکارەی دژی بەرژەوەندیەکانی ئامریکا و ناتو وەستاوەتەوە، لەوانەیە ئەندامانی ناتۆ و ئامریکا بە هێمنی لەگەل ئەو باتەتەدا هەڵس وکەوت بکەن بەڵام لە بنەوە زۆر توڕێن و پێیان وایە ئەردوغان لە بەرژەوەدی پوتین و ڕوسیە دا دەجوڵێتەوە و بابەتی پ ک ک و کوردی کردوەتە بیانو.
لە لایەکیترەوە ئەو هەڵۆێستەی ئەردوغان بو بە زەنگی وەشیار کەرەوەی ئامریکا وئەوروپا کە بە ناحەق پە کە کە یان خستوەتە ئەو لیستەوە، ئەوان پاڵپشتیان لە تورکیە کرد بەڵام ئێستە ئەو لیستە بوەتە چەکێک بە دەست ئەردوغان و دژی ئامریکا و ئەوروپایەکان بەکاری دێنێ.
سەرۆک وەزیرانی سوید، سەرۆکی فینلاند و چەندین وزیری فینلاند وسوید بەڕێوەن بۆ واشنگتون و دەیانەوێ، ئامریکا ئەرۆغان سارد کاتەوە و بەربەستەکان بشکێنن.
هاوکات بڕیارە سبەینێ وەزیرانی کاروباری دەروەی تورکیە و ئامریکا کۆوبنەوە و سەبارەت بەو بابەتە گوت وبێژ بکەن.
چەند سەرچاوەیەک ڕایان گەیاندوە کە ئەردوغان و حکومەتەکەی لیستێکی دەیان کەسیان لە کوردە چالاکەکانی سوید کە لە ناویاندا ئەدام پارلەمانیش هەیە داوەتە دەوڵەتی سوید کە ڕادەستیان بکەنەوە وبە تاوانی ئەندامەتی لە پەکەکە دا حوکمیان بدەن. هەروەرها ئەدردوغان گوتویە دەبێ سوید و فینلاند و ئامریکا گەمارۆی چەکیان لەسەر لابەرن کە لە کاتی داگیرکردنی عەفرین و کڕینی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە روسیە بەسەریان دا سەپاندبوو.
هەموو چاوەدێران لەو بڕوایەدان کە ئەردوغان دەیەوێ لە چەقی باسەکان دا بێت و هەوڵ ئەدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی تورکیە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا جارێکیتر براوە بێت.
یەکێک لە داواکاریەکانی ئەردوغان لە ئامریکا و وڵاتانی سوید و فینلاند بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئەندام بونی ئەو دوو وڵاتە بدات ئەویە کە یەپەگە بخەنە لیستی تێروروە و ئەوەش بۆ ئامریکایەکان قورس دەبێ چونکە بە کردەوە یەپەگە وەک بەشێک لە قەسەدە هاوپەیمانی ئامریکایە.
دەبێ چاوەرّان بین لە حەوتوی داهاتو دا هێندێ بابەتی گرینگ بێنە ئاراوە، ئەو بابەتانە ئەتوانن زور بە دژی کوردان یان بە پێچەوانەی بن.
زۆر گرینگ دەبوو ئەگەر کوردەکانیش لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە وەفدیان بناردایەتە ئامریکا و داوای دەرهاویشثنی ناوی پەکەکە یان لە لیستی تێرور بکرادیە و بەوجۆرە هەنگاوی چارەسەری رسی کورد دەهاتە ئاراوە و ئەردوغان بە تەواوی شکستی دەخۆارد و پاراستنی باشووری کوردستان مسەوەگەر دەبوو

هاوبەشی :