دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانی دەستگیركردنی هوشیار زێباری دەركرد

309
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێكەوتی ١٧ ئابی ٢٠٢٢، فەرمانی دەستگیرکردنی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەركرا.

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانی دەستگیركردنەكەی دەركرد لەسەر داوای نوێنەری یاسایی دادگای فیدراڵی عێراق.

بەپێی ڕاگەیاندنەكانی ميدياکانی عێراق، ئەمڕۆ دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ  بە بڕیارێك بانگهێشتی هۆشیار زێباری كردوە بۆ بەردەم دادگا، هوشیاری زێباری خاڵی مەسعود بارزانی کانديدی پارتی ديموکراتی کوردستان بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار  دواتر لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە لە كاندید كردن بۆ ئەو پۆستە بە هۆكاری نەشیاوی دوور خرایەوە.
ڕاگەیاندنەكانی میدیا  عێراقیەكان ڕایان گەیاند بانگهێشتكردنەكە لەسەر بنەمای سكاڵایەكە كە كە تۆماركراوە لەلایەن نوێنەری یاسایی دادگای باڵای فیدراڵی، كە گوایە وشیار زێباری سوكایەتیكردوە بە دادگا.
هاوبەشی :