كۆمەڵكوژی هەولێری ١٦ ئابی ١٩٩٧تاوانێكی نەتەوەییە، هەرگیز لە بیر ناكرێت

354
0
هاوبەشی :

٢٥ ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، ١٦ ئابی ساڵی ١٩٩٧ پەدەكە كۆمەڵكوژیەكی قێزەونی دەرهەق بە گەلی خۆی لە شاری هەولێری باشوری كوردستان ئەنجامدا.

هێزەکانی پەدەکە و میت، لەیەک کاتتدا هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، مەڵبەندی ڕۆشنبیریی میزۆپۆتامیا، یەکێتی ئازادیی ژنانی کوردستان، نەخۆشخانەی گەریلا بریندارەکانی مانگی سووری کورد، ڕۆژنامەی وڵات و ڕۆژنامەی وەتەن شەمس، لەم كۆمەلكوژیە دڕندانەی دەسەڵاتدارانی ماڵی بەرزانی ٨٣ كەس كۆمەڵكوژ كران كە زۆریان چالاكوانی سیاسی و ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و ئازادیخوازان و گەریلای برینداری شەڕی داگیركەری بوون. هێشتا چارەنوسی قوربانیەکانی نادیارە و نازانرێت ئەو شەهیدانە لە چ شوێنێكدا بە گۆڕسپێراون یاخود شاردراونەتەوە، حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش لە ئاستی ئەو تاوانە خۆیان بێدەنگ کردوە

پەدەكە پڕۆژەیەكی داگیركاری و سەرمایەداری جیهانیە كە پێشەنگایەتی هێڵی خیانەت دەكات،  ئەو پارتە لەگەڵ دامەزراندنیەوە كە ماڵی بارزانی دەسەڵاتدار و بڕیاردەریەتی، دروست بووە بۆ تێكشكاندن و لە ناوبردنی كوردی ئازادو وڵاتپارێز. پەدەكە و ماڵە بەرزانی دریژە پێدەری هێڵی خیانەتن، كە ڕیشەیەكی مێژوویی هەیە و مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای بونیادنانی سیستەمی دەسەڵاتداری، كە لە كەسایەتی ئەنكیدۆ و هارپاگ و چەندین دەستە و گروپی تر  خۆی دەنوێنێت و درێژە بە هێڵی خیانەتكاری دەدەن، ئەمڕۆش ماڵی بارزانی درێژە پێدەری هەمان هێڵن و بوونەتە ئەنكیدۆ هارپاگی سەردەم و لەشكری توركیای پەلكێش كردوە بۆ داگیركردنی باشوری كوردستان و هێرشێكی دڕندانەیان كردۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان.

ڕۆحی شەهیدانی ١٦ ئابی ١٩٩٧ لە هەولێر و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بەرز و شكۆدار ڕادەگرین و ڕێگایان بەردەوام دەكەین، لە هەمان كاتدا هێڵی خیانەت بە نەفرەت دەكەین .

دەرچە میدیا

١٦ ئابی ٢٠٢٢

سەركەوتن سەركەوتن

 

 

هاوبەشی :