ئەردۆغان كەوتۆتە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە لەدژی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا

292
0
هاوبەشی :

ئەردۆغان  كەوتۆتە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە لەدژی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، ئەمەش دوای ئەوەی ئۆپزسێۆن لە هەوڵدانێكی بەرفراوانی بەهێزدایە بۆ دەرکردنی ئەردۆگان و حزبەکەی لە دەسەڵات.

ڕۆژنامەیەکی تورکی ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە کە ئەردۆغان بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار داوای یاسایی لە دژی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کەمال کیلیگدار ئۆغڵو تۆمارکردووە

ئەم تۆماركردنی داوای یاساییەی ئەردۆگان بە تۆمەتی  ناوزڕاندن دوای وتارێک دێت کە لە لایەن سەرۆکی CHP کەمال کیلیگدارئۆغڵو لە ڕۆژی پێنجشەممەدا و تێیدا ڕەخنەی لە ئەردۆغان گرت، پاشان حوکمی دادگای باڵای وڵات  سزایی زیندانی بۆ بەرپرسێکی باڵای CHP بەرزکردەوە.

هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە وتاردانێكی دا بۆ سەدان كەس لە پارتەكەی خۆی كە لە بەردەم بارەگای پارتەكەیان كۆبووبونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە سزای زیندانی کردنی كەنعان کڤیتانجی ئۆغلوی سەرۆکی ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە سەرۆک و دەوڵەتی تورک.

لە لایەكی ترەوە میدیاکانی تورکیا دووپاتیان کردەوە کە ئەردۆغان داوای 500 هەزار لیرە (32,300 دۆلار) دەکات لە کیلیگدارئۆغڵووەكوو قەرەبوونەوە كردنی بە تۆمەتی سوکایەتیکردن پێی.

نەیارانی ئەردۆغان ئەوە ڕادەگەیەنن كە ئەردۆگان لە حوکمی دژ بە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە ئیستەنبووڵ وەک هەڵمەتێک بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن دەزانن لە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ساڵی داهاتوو.

ئەردۆغان جاروبار پەنا دەباتە بەر یاسای بەناو سووکایەتیکردن بۆ زیندانیکردنی نەیارەکانی و بەرزکردنەوەی داوای یاسایی دژیان، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ڕۆژ بە ڕۆژ ناوبانگ و جێگە و شوێنی ئەردۆگان لە پاشەكشێیەكی بەرچاو و بێ وێنەدایە بە هۆی  ئەو سیاستە هەڵانەی خۆی دەسەڵاتەكەی پەیڕەویان كردوە لە ئابووری وڵاتەکەیدا

 

هاوبەشی :