کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات و بێ ڕێزی بە پیرۆزیەکانمان بکات. لە ڕۆژی ١ مەی چالاکی دژی فاشیزم بەڕێوە دەبرێت

242
0
هاوبەشی :

بۆ ئاگاداری کوردانی وەڵاتپارێز :
لە ژێر ناوی کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات و بێ ڕێزی بە پیرۆزیەکانمەن بکات . لە ڕۆژی ١ مەی چالاکی دژی فاشیزم ڕێک دەخرێت .
:
گەلی وەڵاتپارێز ھەر وەھا کە ئاگادارن چەندین ساڵە ھێرشی نادیموکراتیکی پۆڵیسی بریتانیا بۆ سەر چاڵاکانی مەدەنی و خۆپپیشاندانە ھێمنەکان بەرفراوان بوە . لە درێژەی ئەم سیاسەتە ھەفتەی رابردوو لە چاڵاکیەکانی دژ بە ھێرشی ڕژیمی فاشیستی تورکیە بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە شارەکانی شێفڵد ، لەندن و مەنچێستر پۆڵیس بە بێ ھۆ پەڵاماری خۆپیشەندەرانی دا و گازی فرمێسک ڕێژ و باتۆمی بەکار ھێنا .
بە مەبەستی شەرمەزار کردن و سنووردار کردنی ئەو ھێرشانە چەندین ڕێکخراوای بریتانیا لە ڕۆژی ١ مەی بە ھاوکاری مەجڵسی کوردان خۆپیشاندانێکیان دژ بە فاشیزم ڕێک خستوە . تکایە ھەڤاڵان و دۆستان ئاگادار بکەنەوە و بە بەشداری خۆتان ئەرکی وەڵاتپارێزیتان بەجێبھێنن .
ڕۆژی یەکشەممە : ١-٥-٢٠٢٢
کاتژمێر : ١١:٣٠ بەیانی
ناو نیشان : ١٥٣ دێڤنشێر ستریت شێفڵد .

هاوبەشی :