هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە پەیامێکی لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەهاوکاریی پەدەکە بڵاوکردەوە

196
0
هاوبەشی :

لە فورات نیوزوەوەرگیراوە

کەجەکە بانگی لە گەلی کوردستان، ژن، گەنج و هەموو کەسێک کرد، لەدژیی هێرشی داگیرکەری تورک بە بەهێزی هەڵوێستیان هەبێت و پشتگیری لە بەرخۆدانی فیداییی گەریلاکانی ئازادی بکەن و بەرخۆدان گەورە بکەن.

راگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە:

“شەڕی لەناوبردن کە دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک لە بەرانبەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد، شکاندنی ئیرادەی بەرخۆدان و ئازادی کورد و لەناوبردنی هەبوونی کورد دەستیپێکردووە، لەگەڵ ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ کە هێرشی کردە سەر زاپ، چووەتە قۆناغێکی نوێوە. دەوڵەتی تورک بەم هێرشە نوێیە کە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستیپێکردووە، دەیەوێت ئیرادەی بەرخۆدانی هێزەکانی ئازادی کورد بشکێنێت، تەڤگەری ئازادی تەسفیە بکات و سیاسەتی قڕکردنی کورد بگەیەنێتە ئەنجام. ئێمە بانگ لە گەل، ژنانی کوردستانی وڵاتپارێز، گەنجانی شۆڕشگێر و وڵاتپارێزی کوردستان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆستانی گەلی کورد و رای گشتی دیموکرات دەکەین کە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی بەهێز هەڵوێستیان هەبێت، پشتگیری لە فەرخۆدانی فیدایی گەریلاکانی ئازادی بکەن و لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان و بەرخۆدان گەورەتر بکەن.

بەرخۆدانی قاڕەمانێتی هەپەگە و یەژەئاستار لە دڵەوە پیرۆز دەکەین

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی فیدایی دەستیان بە بەرخۆدان کردووە و گورزی گەورە لە دوژمنی داگیرکەر دەدەن. ئێمە پیرۆزبایی لە گەریلا و فەرماندەکانی هەپەگە و تەژەئاستار دەکەین کە بە شێوەیەکی قاڕەمانانە لەم بەرخۆدانەدا جێی خۆیان گرتووە. بە ڕێزەوە یادی هاوڕێکانمان دەکەینەوە کە بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەموو کاتێک هێرشی دوژمنی داگیرکەری و قڕکەریان بە بەرخۆدانی فیدایی تێکشکاندووە، پلانەکانی دوژمنیان بۆ شکاندنی ئیرادەی ئازادی کورد و لەناوبردنی هەبوونی کورد پووچەڵ کردووەتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئەندازەی ئەوەی کە پلانی دوژمنی فاشیستی داگیرکەر و قڕکەریان پووچەڵ کردووەتەوە، لە هەمانکاتدا لەلایەن گەورەبوونی ئیرادەی ئازادی کورد و پێشکەوتندا، ڕۆڵی سەرەکیان بینیوە.

هێرشی قڕکردن بە بەرخۆدانی گشتی گەل و گەریلا دەتوانرێت تێکبشکێنرێت

دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی کە هێز و ئیرادەی بەرخۆدانی کوردستانە، کورد بە یەکجاری قڕ بکات و هەبوونی کورد بە تەواوی بسڕێتەوە. ئەم هێرشە کە بۆ قڕکردن ئەنجام دەدرت، بە بەرخۆدانی گشتی گەل و گەریلا دەتوانرێت لەناو ببرێت. ئەگەر دوژمن لە هەموو جێگەیەک هێرش دەکات، پێویستە گەل و هێزە دیموکراتەکان لە هەموو جێگەیەک بە شێوەیەک چالاک بەرخۆدان بکەن و تێبکۆشن. پێویستە گەلەکەمان بە رۆحی بەرخۆدانی گەریلای ئازادی کە هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنێت، لە هەموو جێگەیەک ناڕەزایی پیشان بدات و چالاکی ئەنجام بدات. ئێمە لە کاتێکداین کە مان و نەمانی گەلی کوردە. ئێمە گەل و تەڤگەری خاوەنداری ئەو هێز و ئیرادەیە بکەین کە هێرشی دوژمن لەسەر هەبوونمان تێکبشکێنن. هێزی ڕێکخراوەیی گەل، لە تانک، تۆپ، فڕۆکە و هەموو جۆر چەکێک و تەکنیکێکی دوژمن گەورەترە. گەلەکەمان ئەم راستیەی زۆر جار خستووەتەڕوو، سیاسەتی سەرکوتکردنی داگیرکەرانیان پووچەڵ کردووەتەوە. وەک گەل و تەڤگەری ئێمە بەم ئەرکە، بە رۆحی بەرخۆدان و تێکۆشان، پلانەکان تێکبشکێنین.

پێویستە ناڕەزایی گەورە لە لایەن گەلی باشوری کوردستانمان پیشان بدرێت

گەلی باشوری کوردستانمان پێویستە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناڕەزایی گەورە پیشان بدەن. ئەم هێرشە لەدژی باشوری کوردستان و هەموو دەستکەوتەکانی کوردە. پەکەکە و گەریلا بەهۆی ئەوەی بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت و دەستکەوتەکان دەپارێزێت، دەبێتە ئامانجی سەرەکی هێرشەکان. گەلی باشوری کوردستانمان بە جێگیربوونی لەگەڵ گەریلا وەک ساڵەکانی رابردوو پێویستە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستێتەوە. ئیرادەی ئازادی و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بە وەستانەوە لەبەرانبەر داگیرکەری و خیانەت، دەپارێزرێن. ئەوانەی هەبوونی گەریلا وەک بیانو بۆ داگیرکاری پیشان دەدەن، ئەو هێزانەن کە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەن و بەهاکانی کورد پێشکەش بە دوژمن دەکەن. ئەم خیانەە کە دۆزی کورد و کوردستان پێشکەش دەکەن، بێگۆمان هەبوونی گەریلا لەبەردەم خۆیان وەک ئاسەنگ دەبینن.

 

گەنجانی کوردستان پێویستە بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی وڵامی هێرشەکان بدەنەوە

گەنجانی شۆڕشگێر و وڵاتپارێزی کوردستان، بە رۆحی فیدایی و بەرخۆدانی باڵای گەریلا لە هەموو جێگەیەک بە چالاکی بەهێز وڵامی هێرشەکان بدەنەوە و گورز لە دوژمن بدەن. گەنجانی کوردستان لەلایەکەوە پێویستە بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن، گەریلا بەهێز بکەن و لەلایەکی دیکەوە لە هەموو دەڤەرێک دەست بە جموجووڵ بکەن و چالاکی ئەنجام بدەن. گەنجانی شۆڕشگێر و وڵاتپارێزی کوردستان، سوپای پاراستنی کورد و کوردستانن. گەنجانی کوردستان لە بەرانبەر هێرشی دوژمنی داگیرکەر و قڕکەر کە هەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد دەکات و دەیەوێت هەبوونی کورد لەناوببات، پێویستە بێدەنگ نەبن. گەنجانی کورد پێویستە بە رێبازی دەوڵەمەند و خوڵقێنەر چالاکی کاریگەر ئەنجام بدەن و گورز لە دوژمنی فاشیست بدەن. کچ و کوڕانی کورد پێویستە چاوەڕێی ڕێنمایی کەس نەبن و بە دەستپێشخەری خۆیان لە هەموو جێگەیەک پێشەنگایەتی تێکۆشان بکەن. هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و داگیرکەری بە یەکبوونی پێشەنگایەتی گەنجان و بەرخۆدانی گەریلا تێکدەشکێنرێت.

گەنجان پارێزەری گەل و بەهاکانی ئازادین. گەنجانی شۆڕشگێر و وڵاتپارێزی کوردستان، بە خاوەنداریکردن لە بەرپرسیاری و ئەرکی مێژوویی خۆیان دەتوانن ڕۆڵێکی گەورە ببینن. گەنجانی کوردستان پێویستە لە ههەموو جێگەیەک شەڕی ئازادی فراوان و گەورە بکەن، گورزی گەورە لە دوژمن بدەن. بەرخۆدان لە هەموو جێگەیەک بڵاو بکەنەوە. گەنجانی کورد لە هەموو جێگەیەک پێویستە خۆیان وەک گەریلایەک ببینن و بەم شێوەیە جموجووڵ بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە گەنجانی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بە رۆحی بەرخۆدانی فیدایی ئاپۆیی گەریلایەتی، پێویستە چالاکی ئەنجام بدەن و وڵامی پێویستە بە دوژمنی فاشیست بدەن.

ژنانی کورد ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان دەگێڕن و لە تێکشکاندنی هێرشەکاندا ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ دەکەن

ژنانی کورد کە ئەمڕۆ هێزی بناغەیین و پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی کوردستانن دەکەن، بە بەهێزکردنی بەرخۆدان و رۆحی ئازادی تێکۆشانی بەهێزتر دەکەن. لە بەرانبەر هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، لە ریزەکانی پێشەوەی تێکۆشاندان و وایانکردووە کە گەلەکەمان و هێزە دیموکراتەکان بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن و لە هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن. لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی قڕکەری تورک ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن و لە تێکشکاندنی هێرشەکاندا بە شێوەیەکی چالاک دەجووڵێنەوە.

پێویستە گەلی کوردستان هاوکاری پەدەکە بۆ تورک ببینێت و هەڵوێستی هەبێت

پەدەکە بە پشتگیریکردن بۆ هێرشی دەوڵەتی تورک، یەکسەر بەشداری لە پلانی داگیرکەریدا کردووە. دەوڵەتی تورک بە ئامانجی قڕکردن و لەناوبردنی کورد هێرش دەکات. هاوکاریکردنی ئەو هێرشانە، خیانەتە لە گەل و دۆزی کورد. پەدەکە کە دەڵێت ‘پشتگیری لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناکات’ بۆ هەڵخەڵەتاندنە. بۆ ئەوەیە کە گەلی کورد ناڕەزایی دەرنەبڕێت. لەلایەکی دیکەوە پەدەکە لە هەولێر و بادینان کە لە ژێر دەسەڵاتیدایە، ڕێگری لە ناڕەزایی گەلی کورد لەدژی داگیرکەری دەکات. دوژمنی کورد شێفی فاشیست ئەردۆغان سوپاسی پەدەکەی کرد کە پشتگیری لە هێرشی داگیرکەری کردووە کە ئەوەشی نیشانەیە کە پەدەکە چ هەڵوێستێکی هەیە و لە کوێی هاوکێشەکەیە. پەدەکە بە هەموو شێوەیەک لە رووی هەواڵگریەوە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات، پشتگیری لۆجیستیک دەکات و بە گەمارۆدانی ناوچەککانی گەریلا، بەشداری لەم شەڕەدا دەکات. هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هەواڵگری و بەکارهێنانی تەکنیک دەکرێت. پەدەکە و هەواڵگری بە هەموو شێوەیەک پشتگیری پەناگەیی و لۆجیستیکی دەداتە سوپای تورک. کاتێک کە سوپای تورک نەیتوانی لە کوڕەژارۆ لە ئاسمانەوە هێزەکانی جێگیر بکات، بە پشتگیری و لەژێر پاراستنی پەدەکەدا لە شێلادزێوە لە رووی زەمینیەوە خۆی گەیاندە ناوچەکە. ئەم دۆخەش پیشانی دەدات کە پەدەکە لە چ ئاستێکدا هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. بۆیەش سەرەتا گەلی کوردستان، پێویستە هەموو کەسێک ئەم هاوکاریەی پەدەکە ببینێت و لە بەرانبەریدا هەڵوێستی هەبێت.

رۆشنبیر، هونەرمەند و نوسەران پێویستە پێشەنگایەتی کۆمەڵگە بکەن

سەرەتا ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و نوسەرانی کورد، هەموو کەسانی ڕۆشنبیری نێو کۆمەڵگە پێویستە لەدژی داگیرکەری هەڵوێستی ئاشکرایان هەبێت و لە خوڵقاندنی ناڕەزایی لەدژی داگیرکەریدا پێشەنگایەتی کۆمەڵگە بکەن. هونەرمەندان، نوسەران و رۆشنبیرانی کورد پێویستە خاوەنداری لە بەرپرسیاری خۆیان بکەنکە واتای هێرشی داگیرکەری تورک، مەترسی هێرشەکە لەنێو کۆمەڵگەدا بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی لێی تێبگەن. رۆشنبیر و هونەرمەندی بە واتای عەقڵیەت، ویژدان و زمانی کۆمەڵگە دێت. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کورد قڕ بکات و هەبوونی کورد لەناوببات، هێرش دەکاتە سەر گەریلا و هەموو جێگەیەک. ئەرکی رۆشنبیرانە کە هاوکاریکردن لەگەڵ دوژمن تەشهیر بکەن و کۆمەڵگا رۆناک بکەنەوە. لە وتنی راستی و پیشاندانی هەڵوێستی بەهیز  لەدژی هاوکاریکردن لەگەڵ داگیرکەریدا، بەرپرسیاری گەورە دەکەوێت سەر شانی رۆشنبیر و هونەرمەندان.

گەلانی تورکیا پێویستە لەبەرانبەر داگیرکەری هەستنە سەرپێ

ئەگەر گەلانی تورکیا و رەنجدەران لە بەرانبەر هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەبەرانبەر گەلی کورد ناڕەزایی پیشان بدەن و لەگەڵ گەلی کود لەنێو تێکۆشانی هاوبەشدابن، ئەوە خاڵێکی سۆسیالیستیبوون، دیموکراتبوون و ئازادیخوازیبوونە. گەلانی تورکیا و هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و یەکسانی تێدەکۆشن، پێویستە بەپێی ئەم راستیە بجووڵێنەوە و لەبەرانبەر داگیرکەری هەڵوێستیان هەبێت. لەبەرئەوەشی پێویستە ١ی ئایار بکەنە رۆژی گەلانی تورکیا و رەنجدەران لەبرانبەر داگیرکەری هەڵوێستیان هەبێت و لەگەڵ گەلی کورد تێبکۆشن.

پێویستە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی داگیەکەری بێدەنگ نەبن

دەوڵەتی تورک نە تەنها کوردستان و گەلی کوردی کردووەتە ئامانج، سیاسەتی داگیرکردنی رۆژهەڵاتی ناوەراستە و دەیەوێت تێیدا بڵاو ببێتەوە. لەبەرئەوەی پەکەکە و گەلی کورد باوەڕیان بە برایەتی گەلان هەیە و بۆ ژیانێکی دیموکراتی هاوبەش لەسەر ئەساسی یەکسانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەکۆشێت، دەکرێتە ئامانج. لەبەر ئەوەش گەلی عەرەب سەرەتا و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی ئاشکرایان هەبێت و ناڕەزایی لەبەرانبەر داگیرکەری دەرببڕن.

یەکێتی عەرەب ناڕەزایی و هەڵوێستی پیشانی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا، ئەم هەڵوێستە زۆر هێژایە. هەڵوێستی حکومەتی عێراق لە بەرانبەر داگیرکەری زۆر لاوازە، بەڵام کاتێک کە هێزە سیاسیەکانی عەرەب و دەوڵەتان لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت، ئەو کاتە دەرفەت بۆ راوەستاندنی دەوڵەتی تورک دەبێت.

هێزە نێودەوڵەتیەکان چاویان لە بەرانبەر هێرشەکان دەگرن

پێویستە باش بزانرێت کە دەولەتی تورک بە پشتگیری هێزە نێودەوڵەتیەکان، هێرش دەکات. ئەگەر هێزە نێودەوڵەتیەکان پشتگیری نەکەن و چاویان نەگرن، دەوڵەتی تورک ناتوانێت هێرش بکات و چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت. هێزە نێودەوڵەتیەکان لەدژی شەڕی ئوکراینا وەستانەوە، لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بێدەنگ دەبن. پێویستە گەلانی جیهان و رای گشتی دیموکرت ئەم راستیانە ببینێت.

ئێمە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و ئەوانەی پشتگیری لە هێرشەکە دەکەن بێدەنگ نەبن، پێویستە دەست لەم هەڵوێستەیان لەدژی دیموکراسی هەڵگرن و لە بەرانبەر ئەم داگیرکەریە هەڵوێستی ئاشکرایان هەبێت.

هێرشێ داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سایەی بەرخۆدانی قاڕەمانی گەریلاکانی ئازادی، بە تێکۆشانی گەکی کوردستان، گەل، ژنان، رەنجدەران، دیموکراسیخوازن تێکدەشکێت، ئەوانەی بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن، سەردەکەون.”

هاوبەشی :