لە پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندان دژی هاتنی مەسرور بارزانی دەستی پێكرد

332
0
هاوبەشی :

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ڕەوەندی كوردی و ڕێكخراوە دیموكراتی و خەڵكانی ئازادیخوازی ئەو وڵاتە بە دروشمی”تیرۆرست بارزانی” دەستیان بە خۆپیشاندان كرد لە دژ سەردانی خیانەتكارمەسرور بارزانی و ئۆتۆمبێلەكەی ئەو وڵات فرۆشەیان هێلکەباران کرد.

كەمێك پێش ئێستا ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا، لە بەردەم ئەو بیناییەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی تێدایە تێدایە گردبونەوە وناڕەزایەتی توندیان دژی هاتنی مەسرور بارزانی دەربڕی، خۆپیشاندەران حكوموتی بەریتانیایان شەرمەزار كرد بۆ میوانداری كردنی ئەو وڵات فرۆشە، لە ئێستادا ئەو خۆپیشاندانە بەردەوامە و سەیارەی مەسرور هێلكە باران كرا.

لەم خۆپیشاندانەدا،خۆپیشاندەران وێنەی شەهیدانی قەڵەم و ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانیانی بادینان بەرزكردووەتەوە.

لە ئێستادا خۆپیشاندانەكە بەردەوامە و پۆلیسی ئەو بینایەی كە مەسروری خیانەتكاری لێیە بە پۆلیس چواردەوری گرتوە. بەگوێرەی هەواڵەكان تاكوو ئێستا شەش كەس گیراون كە یەكێكیان ژنە.

هاوبەشی :