بۆ ‘ پیاو’ ماوە؟

497
0
هاوبەشی :

لە گێڕانەوەی داستانی دەروێشی عەبدی و عەدولەدا، ئاماژەیەکی زۆر گرنگ هەیە کە تێر و تەسەل فێرکەرە بۆ ڕۆژی ئەمڕۆ. لە دۆخێکی کۆمەڵگەیەکی بێپاراستنی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی ئێزیدیدا و ئەو هەموو فەرمانە( قڕکردن)ەی لە بەرامبەر کراوە، بێدەنگی شکاندن خۆی لە خۆی دا هونەر و داهێنانی دەویست چ جا ئیرادە و باوەڕی پێویستی بە نەقیزەیە بۆ هەستانەوە. نەقیزەیەک کە لە ئێسک و دەماری ویژدانت بدات.
خولاسەی کەلام.. لە بەشێکی داستانەکەدا، لە ئاست ئەو ملکەچی و ترسنۆکی و شەرمۆکییەی هەبووە ژنان لەسەر کانی لە بەرامبەر کۆمەڵێک پیاوی بەلایاندا تێپەڕ دەبن کۆشیان هەڵدەدەنەوە، پیاوەکان پێیان دەڵێن؛ ” شەرم ناکەن کۆشتان هەڵداوەتەوە؟ “. ژنان وەها وەڵامیان دەدەنەوە ؛ بۆ پیاو ماوە؟
لێرەدا ‘ پیاو ‘ لە واتای عەگیدیی، جامێریی، مێرخاسیی کە ئێستا تەنیا بە باڵای پیاودا ( وەک ڕەگەزێکی نێر) نەبڕاوە بەڵکو بە زیادەوە ئەو سیفەتانە بۆتە بەشێکی گرنگ لە خەسڵەتی ئەو ژنانەی لە سەنگەری بەرگریدان.
جا پڕسیارەکە ئەوەیە و بە قەرزاربارییم بۆ ئەو وتە گرنگەی ئیسماعیل بێشکچی کە دەڵێ؛ ” تورکیا بۆریەکی لە خاکی باشور بڕیوە بەڵام لەسەر شەرەف ژن دەکوژن”.
منیش ئەوەی لێ زیاد دەکەم ؛ لەسەر شەرەف ژن مەکوژە، وەرە عەگیدانە، مێرخاسانە، جامێرانە بەرگری لە خاک، کۆمەڵگە و بەهاکانت بکە، هەر چۆن ئەو ژنانە دەیکەن.
ئاماژەیەکی تر ئەو داستانە گرنگە، لەو وێنەیەدا کێشراوە، کێ قاوە هەڵگرێ ئەوە ناچار دەبێ سەرکێشی ئەو شەڕە بکات بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە ئاست هێرشی عوسمانیەکاندا. دەروێش بێ دوودڵی قاوەکە هەڵدەگرێت و دەیخواتەوە بە پێچەوانەی ویست و حەزی عەدەولە. چونکە عەودلە دەزانێ دەرویش لەوانەیە گیانی بەخت بکات لەو شەڕە. بەڵام دەروێش ئەوینی عەدولە لە پاراستنی خاک و بەهای کۆمەڵگەدا دەبینێ.
ئەم داستانە بۆ ئاگاداریتان لە بەرنامەی خوێندنی باشوری کوردستان دەرخرا لە ژێر گوشاری زهنیەتی سوڵتانێتی ئەردۆغان.
بۆ ئەوەش ئیتر واز لەو پاساوانە بێننن کە وەک ژەهر بۆ کوشتنی رۆحی تێکۆشان و بەرگری ٣٠ ساڵە لەم خاکەدا دەیڕژێنن.
کات کاتی هەڵوێستی کردارییە لەئاست ئەو داگیرکارییەدا.
بۆ ئاگاداری تا ئێستا بە فەرمی جگە لە تەڤگەری ئازادی هیچ حزب و لایەنێکی باشور هەڵوێستی نیشان نەداوە.
بۆ ‘ پیاو ‘ ماوە ؟

#هەڵمەتی_ملیۆنیی_نەخێر_بۆ_شەڕخوازیی_تورکیا

#No_For_The_Turkish_invasion_of_Kurdsta

هاوبەشی :