ئێستا بە دژواری فڕۆكە جەنگیەكانی تورك بۆردومانی هەرێمەكانی گەریلا دەكات
بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕێكەوتی ١٧ نیسانی ٢٠٢٢ فڕۆكە جونگیەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر بە دژواری هەرێمەكانی میدیا لە باشوری كوردستان بۆمباران دەكات.
فروکە و توپخانەکانی سوپای داگیركەری دەولەتی تورکی لە ئێوارەی ئەمرۆوە دەستی كردوە بە هێرش بۆسەر ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، تا ئێستا لە هێرش و بۆردوومانەکانیان بەردەوامن و ترس و دڵەڕاوکیی لە لای خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە، زیانەکانی بۆردوومان و تۆپبارانەکان تا ئێستا نەزاندراوە.
بە پێی ڕاگەیاندنەكانی كۆما جڤاكی كوردستانی (کەجەکە) ی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بنەماڵەی بارزانی و دەوڵەتی تورك لەسەر هێرشکردنە سەر هێزەکانی گەریلا ڕێککەوتوون، ڕۆژی هەینیش مەسرور بارزانی و ژمارەیەك بەرپرسی دیکەی حزبەکەی سەردانی تورکیایان کرد و بە وتەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گفتوگۆیان لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی هەردوولا کردووە.