کەجەدەکە – ئەوروپا بە بۆنەی هاتنی ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە.

288
0
هاوبەشی :

کەجەدەکە – ئەوروپا بە بۆنەی هاتنی ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

“تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەندازیاری فەلسەفەی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژنانە، لە ٤ی نیساندا دەبێتە ٧٣ ساڵ.

ئێمە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژبوونێکی ئاسایی نایبینین. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، ” من زایینی سێیەمینی خۆمم ئەنجامدا.” ٤ی نیسان لەسەر بناغەی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلی کوردە و پێویستە ببێتە هۆی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.

راستی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا بە واتای راستی بەها مرۆییەکان دێت. لەبەرئەوەش ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد وەک ڕۆژێکی پیرۆز دەبینرێت و بەم شێوەیە پیرۆز دەکرێت.

ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیری، لە رووی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا بۆ زایینێکی گەورە گۆڕی. کۆمەڵگا و ژنی لەسەرنوێ هەڵسەنگاند و ڕێنماییەکی تێکۆشانی پێشکەشی تەڤگەری ئازادی کرد. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژیانەوەی ژنان و گەلان بۆ ئازادی.

ئێمە ڕۆژبوونی ڕیبەر ئاپۆ وەک زایینی سروشت و ئازادی سروشت دەبینین و ڕۆژبوونی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.”

هاوبەشی :