داگیركردنی عەفرین شەرمەزاریە بۆ دەسەڵاتدارانی ڕوسیا، ئەمەریكا، ئەوروپا و تەواوی سیستەمی دەسەڵاتداری

389
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ چوار ساڵ تێپەڕ ئەبێت بەسەر داگیركردنی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی ئەردۆگانەوە.

دەوڵەتی فاشستی تورك بە هاوكاری چەتەكانی، لە ٢٠ كانونی دووهەمی ساڵی ٢٠١٨ ، هێرشێكی دڕندانەیان كردە سەر ئارامترین هەرێم لە ناوچەكەدا.

ئەم هێرشە بەڕێوە چوو لەپێش چاوی تەواوی كۆمەلگای مرۆڤایەتیەوە ، بە پیلانێكی نێونەتەوەیی دەوڵەتانی سەرمایەداری جیهان و كۆنەپەرستانی ناوچەكە بە تایبەتی ڕوسیا،ئەمەریكا، بەریتانیا، ئەوروپا و كۆنەپەرستانی ناوچەكە ڕۆڵێكی زۆر نامرۆڤانە و دژە كوردیان هەبوو ئەویش لە پێناو بەرژەوەندیە چاوچنۆكیەكانی خۆیان.

هێزە بەرگریكارەكانی عەفرین لە شەڕێكی زۆر نابەرابەردا بەرامبەر دووهەم لەشكری ناتۆ و دەهەم لەشكری جیهان لە گەورەیی و پڕچەكیدا، بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ بەرگریان لە شاری زەیتون كرد، بەڵام لەبەر گەورەیی پیلانگێڕیەكە و نابەرابەری لە هێزدا هێزەكانی عەفرین و خەڵكەكەی پاشەكشێان كرد و عەفرین داگیركرا، بەمەش مێژوو ئەو بەرخودانیەی ڕۆڵەكانی ڕۆژی بە شكۆداری تۆمار كرد، لە هەمان كاتدا بوو بە پەڵەیەكی ڕەش بەنێوچەوانی سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی، بۆ هەتا هەتایە نەفرەت لەو هێزە قڕكەر و دژە مرۆڤایەتیە دەكرێت.

لە ئێستادا هێزە شۆڕشگێڕە بەرگریكارەكانی عەفرین بەردەوام لە چالاكی گەورەدان لە عەفرین و زەبری كەمەرشكێن لە سوپای داگیركەر و چەتەكانی دەدەن، ئومێد و هیوای ڕزگاری عەفرینیان زۆر بەهێزە.

دەوڵەتی تورك لە كاتی هێرشكردنیەوە بۆ سەر كانتۆنی عەفرین و تا ڕۆژی ئەمڕۆمان، هەزاران كاری دڕندانەی دەرهەق بە دانیشتوانی عەفرین و ژینگەكەی كردوە، دیموگرافیای ناوچەكەی گۆڕیوە زیاتر لە چوار سەد هەزار خەڵكی عەرەب و نەتەوەكانی تری لە عەفرین جێگیر كردوە، ناوی شار، شارۆچكە، گوند و شەقام و شوێنە كەلتوریەكانی گۆڕیوە، سەدان هەزار زەیتونی بڕیوەتەوە و سوتاندوە، تەواوی سامانی ئەو ناوچیەی دزیوە. ئەو سوپا داگیركەرە زیاتر لە ٨٠٠ ژنی كوشتوە و هەزاران كەسی ڕفاندوە و چارەنوسیان نادیارە ئەمە جگە لە دەربەدەر كردنی زوربەی خەڵكە ڕەسەنەكەی عەفرین.

شەرمەزاری بۆ دەسەڵاتی ستەمكاری سەرمایەداری لە جیهان

سەركەوتن بۆ گەلانی ئازادیخواز

دەرچە میدیا

١٨ مارس ٢٠٢٢

هاوبەشی :