ڕەوەندی كوردی شارەكانی لیدز و دەوروبەری بە بەشداری كۆمسێۆنی لیدز و ئەنجومەنی كوردانی یۆڕك شێر جەژنەكانی نەورۆز و ٨ مارسیان پیرۆز كرد

491
0
هاوبەشی :

مەجلیسی كوردانی یۆرك شێر و كۆمسێۆنی لیدزی سەر بە ڕێكخستنەكانی باشور \ كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كورد لە ئەوروپا، بە هاوبەشی ئاهەنگی پیرۆز كردنی ٨ مارس و نەورۆزیان بەڕێوەبرد.

ئەمڕۆ،  یەك شەممە، بەرواری  ١٣ مارسی ٢٠٢٢ ڕەوەندی كوردی لە شاری لیدز و شارەكانی دەوروبەری بەشداریەكی بەرفراوانیان كرد لە پیرۆز كردنی جەژنەكانی ٨ مارس و نەورۆز لەو ئاهەنگەدا وتاری كۆمیسێۆنەكانی لیدز و مەجلیسی كوردانی یۆڕك شێر و هۆرام و چەند پارچە هۆنراوەیەك خوێنرانەوە.

دواتر بەڕێز (تارا حسێن)، جێگری هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی بە وتارێك بەشداری كرد و بار و دۆخی وڵات و جیهانی لەسەر ئاستی ناوخۆ دەرەوەدا شرۆڤە كرد، لە هەمان كاتدا باسی ئەو  دەستدرێژیانەی كرد كە سیستەمی پیاو سالاری كوردی دەیكاتە سەر ژنان بە تایبەتی لە ماوەی مانگێكدا دەیان ژن كوژراوە و بكوژەكانیش نەگیراون.

دواتر هەموو خێزانەكان بە بەشداری نانی ئێوارەیان خواردو تادرەنگانی شەو ئاهەنگی هەڵپەڕكێ بەردەوام بوو بە بەشداری هونەرمەندانی  بەڕێز ( ئومێد شەریفی و دەشتی ستار).

كۆتایی ئاهەنگەكە بە دروشمی شۆڕشگێڕانە كۆتایی هات

هاوبەشی :