بەریتانیا مامەڵەی نادروست دەكات لەگەڵ ئاوارە ئوكرانیایەكاندا و ڤیزەیان پێنادات بێنە ناو بەریتانیاوە

363
0
هاوبەشی :

حكومەتی بەریتانیا مامەڵەی نامرۆڤانە دەكات بەرامبەر ئەو ئاوارە ئۆكرانیانەی دەیانەوێت بێنە ناو خاكی بەریتانیاوە.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا دەڵێت لە كاڵاس ئاواراە ئۆكرانیەكان دەیانەوێت بچنە ناو بەریتانیاوە بەڵام دەسەڵاتداران لەسەر سنور مامەڵەی نامرۆڤانە دەكەن لەگەڵ ئەو ئاورانەی كە دەیانەوێ ڕووبكەنە ئەو وڵاتەو و ڤیزەیان نادەنێ و ڕێگریان لێدەكەن، ئاوارەكان دەلێن ئێمە كەسوكارامان لە بەریتانیایە و دەمانەوێت بچینە ئەو وڵاتە

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەنامەیەکەیدا كە بۆ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ناردوە دەڵێت، مامەڵەی بەریتانیا باش نەبووە و كار ئاسانیان بۆ نەكردون بۆ هاتنە ناو بەریتانیاوە.

هەر ئەو وەزیرەی فەڕەنسا داوای کردوە، نوێنەری کونسوڵی بەریتانیا بچێتە کاڵاس و کارئاسانی بۆ ئەو پەنابەرانە بکەن کە دەیانەوێت ڤیزای ئەو وڵاتە بەدەستبهێنن.
لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیان زیاتر لە ملیۆن و نیوێک هاوڵاتی ئەو وڵاتە ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بون،  کە بەشێكی زۆریان لە خاکی پۆڵەندەدا کەمپ و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین کراوە.

بەشێك لەو ئاوارانە ڕوویان كردۆتە وڵاتانی (فەرەنسا و بەریتان و ئەڵمانیا)  و بەشێکیش لەوانەی كە لە كاڵاس لە فەڕەنسا بەهۆی پێنەدانی ڤیزەی بریتانیاوە لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە.

هاوبەشی :