ئۆکراینا چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی بە دەست گەیشتوە، لەهەمان كاتدا میسر داخستنی کەنالی سویس بەڕووی بە کەشتییە ڕووسییەکان دوورە لە ڕاستیەوە

381
0
هاوبەشی :

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕوسیا، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلکسی ڕێژنیکۆف ڕایگەیاند چەند فڕۆکەیەكی نوێ كە توركیا داویەتیە ئۆكرانیا گەیشتوونەتە ئۆکرانیا

ئەو وەزیرە لە فەیسبوكەكەی خۆێدا بڵاویکردەوە: ” چەندفڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوانی  بەیرەقداری توركی گەیشتوونەتە ئۆکراینا، ئەم فڕۆكانەش فڕۆكەی شەڕكەرن’’

بەپێی هەمان سەرچاوە  ئۆکرانیا مووشەکی زیاتر و کەرەستەی بەرگری پێویست زیاتر لە هاوپەیمانانی بەدست دێنێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 24ی شوبات، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەتی لە دۆنباس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند ئەمەش لەسەر داوای فەرمی کۆماری دۆنتسک و لوهانسک بۆ پشتیوانی ڕوسیا بۆ ئەو دوو هەرێمە لە دژی سوپای ئۆکرانیا،

پوتین لە وتارەکەیدا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕاگەیاند و وتی: “ڕووسیا پلانی نییە خاکی ئۆکرانیا داگیر بکات” و وتیشی: “ئامانجەکەی پاراستنی ئەو هاوڵاتیانەیە کە هەشت ساڵە لەلایەن کیێڤەوە مامەڵەی خراپ دەكرێن و کۆمەڵکوژ دەكرێن.

لە لایەكی ترەوە وڵاتی میسر دووپاتیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان داوای لێنەکردوە کە کاناڵی سویس دابخات بە ڕووی کەشتییە ڕووسییەکان و سەرۆکی دەسەڵاتەکەش گوتی کە یاساکانی دەریایی پەیوەندی بە ململانێ سیاسیەكان و جەنگەوە نیە. ئەمەش لەبڕێكەوتنامەی  ستانستانتینۆپل ساڵی ١٨٨٨ هاتوە.

هاوبەشی :