بوتین فەرمانێكی مەترسیداری ڕاگەیاند

384
0
هاوبەشی :
هەتا بێت گرژییە نێو دەوڵەتیەكان لەسەر شەڕی ئۆكرانیا زیاتر دەبێت و كاریگەری ترسناكی لەسەر ئاشتی جیهانی زیاتر بووە و مەترسی بڵاوبوونەوەی پریشكی جەنگەكە بۆ وڵاتانی تری جیهان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت بە تایبەتی كە سەرۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پووتین فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کە “هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی” بخرێتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەو فەرمانەی بوتین زۆر نیگەران بوون، ناتۆ ڕایگەیاند ئەو هوشداریە هەڕەشەیە و مەترسیەكی گەورەیە لەسەر ئاشتی و ئارامی جیهان لە هەمان كاتدا ئەمریكا وتی ئەو هوشدارییەی سەرۆكی ڕوسیا قوبوڵكراو نیە و نابەرپرسانەیە.
ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕێكەوتی ٢٧ شوبات ’’ڤلادیمیر پووتین’’، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە سەركردە سەربازییەکانی ڕوسیا کرد، “هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی” بخەنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە لە هەمان كاتدا سەرۆكی ڕوسیا، وڵاتانی رۆژئاوا بە مامەڵەكردنی “نابەرپرسانە” دژی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات، نادۆستانە ڕەفتار دەكەن لە بەرامبەر هیرشی سوپای ڕوسیا بۆسەر ئۆکراینا.
بەو فەرمانەی ئەمڕۆی بوتین كرژیی و ئاڵۆزیەكان لە نێوان ڕوسیا و ئەمەریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چووە قۆناغێكی مەترسیدارەوە
هاوبەشی :