یەكێتی نیشتیمانی داوای یاسایەكی نوێ دەكات بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان

359
0
هاوبەشی :

لە دوای ڕاگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، یەكێتی نیشتیمانی داوای یاسایەکی نوێ دەکات کە دابینی مافی پێشبڕکێ بۆ هەموو پارت و لایەنە سیاسیەكان بکات

لەمبارەیه وه ئارام جەباری ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی سەبارەت بەڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی 1 ی ئۆکتۆبەری وەک وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لێدوانێكی لەو بارەیەوە ڕاگەیاند.

جەباری لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد کە ئەم هەنگاوەی سەرۆكی هەرێم ناویەتی بۆ دیاری كردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی هەرێم گرنگە و ئەمەش  پابەندبوونی حكومەتی هەرێمە بە پرۆسەی دێموکراسی لەهەرێمدا بەڵام بەمەرجێک هەڵبژاردن یاسایەکی نوێ بۆ دەربچێت و ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێتیی نیشتمانی پابەندبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت بە كاتی هەڵبژاردنەكە لەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێم دەستنیشانی كردوە.

جەباری ڕایگەیاند یەكێتی نیشتیمانی داوای یاسایەکی نوێ دەکات کە دابینی مافی پێشبڕکێ بۆ هەموو پارت و لایەنە سیاسیەكان بکات.

ئەو سەركردەیەی یەكێتی ئەوەشی ڕاگەیاند كە پارتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، واز لەچەند پۆستێكی سیادی دەهێنێت بۆ یەكێتی لە پۆستەكانی هەرێمی كوردستان.

هاوبەشی :