سەرۆكی هەرێم ١ \ ١٠ \٢٠٢٢ بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی كوردستان دیاری كرد

367
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی ٢٤ شوبات ٢٠٢٢ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ڕۆژی ١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی كوردستان دەسنیشان كرد.

ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرۆكی هەرێم فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێوە چوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد. فەرمانی بەڕێوەچوونی هەڵبژادنی پەڕڵەمانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێم، بەپێی یاسای ژمارە ١ ساڵی ٢٠٠٥، یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانواژۆ كردوە.

دەست نیشان كردنی ١ \ ١٠ \ ٢٠٢٢  دوای ئەوە دێت کە وەفدێکی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان هەفتەی رابردوو سەردانی هەموو لایەنە سیاسییە بەشدارەکانی سیستەمی سیاسی لە کوردستاندا کردو، دوای سەردانی كردنی لایەنە سیاسیەكان وەفدەكە رایانگەیاند کە سەرجەم لایەنەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندان لە كاتی خۆیدا و لەگەڵ دواخستنی كاتی هەڵبژاردندا نین.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەڵ نەبژێراوەتەوە، لایەنەكان لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردن كۆك نین، پارتی هەڵبژاردنی یەك بازنەیی پێباشە بەڵام لایەنە سیاسیەكانی تر هەڵبژاردنی فرە بازنە پەسەند دەكەن و داوای ڕێكخستنەوەی کورسی کۆتاکانیش دەكەن.

 

هاوبەشی :