ڤلادیمێر بوتین: ئامادەین گفتوگۆ لەسەر كێشەی ئۆكرانیا بكەین، بەڵام بەهیچ جۆرێك سازش لەسەر بەرژەوەندی ڕوسیا و ئاسایشی هاوڵاتیان ناكەین

336
0
هاوبەشی :

ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت مۆسکۆ بەردەوام ئامادەیە بۆ گەڕان بەدوای “چارەسەری دیپلۆماسی” لەگەڵ ڕۆژئاوا لەسەر كێشەی ئۆکرانیا ، لە هەمان كاتدا بەرژەوەندی ڕوسیا و ئاسایشی هاوڵاتیان بە هیچ شێوازێك گفتوگۆی لەسەر ناكرێت.

پۆتین لە لێدوانێكی ڤیدیۆییدا كە لە ڕۆژی (بەرگریکاری ڕووسی لە نیشتیمان) ڕایگەیاند، جەختی لەوە کردەوە کە هەمیشە چاوی لە “دیالۆگی ڕاستگۆیانە” یە

پوتین ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیای بۆ شەڕەکە بەرزنرخاند و گوتی دڵنیایە کە بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات دەکەن

هێزەکانی ڕوسیا تاكوو ئێستا لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیادایە.

وێنەی سەتەلایت لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پیشانی داوە كە هێزە سەربازییەكانی ڕوسیا چەندین سەربازو کەرەستەی سەربازی نوێیان لەڕۆژئاوای ڕوسیا بڵاوكردەوە، زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لەفڕۆکەخانەیەکی وڵاتی بلاروس نزیک سنووری ئۆکرانیا بینراوە، ئەم هەواڵە كۆمپانیای تەكنەلۆجیا بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ماكسار) بڵاویكردەوە

کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک بایدن  ئەو کۆبوونەوەی كە بڕیاربوو كۆتایی هەفتە بەڕێوەچێت لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین ئەنجام نادات .

وتیشی: “ئێستا لە لایەن ڕوسیاوە داگیرکاری دەستی پێکردووە و بەئاشكرا و ڕوونی هەموو ڕێگەیەكی  دیبلۆماسی گشتی رەتدەكاتەوە، بۆیە هیچ مانایەکی نییە لەم کاتەدا کۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا بەرەو پێشەوە بچێت”

بەڵام ئەوەشی ڕاگەیاند ئەمریکا ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ ڕووسیادا بكات ئەگەر ڕێبازی خۆی بگۆڕێت

هاوبەشی :