بە تەنیا جێی مەهێڵن

381
0
هاوبەشی :

 

 

نوسینی:- حوسێن علی شەریف

بە تەنیا جێیمەهێڵن، ئەو لە دیوار بەرزی زیندانەکان ناترسێت، بەڵام لەو سەجانانە زراوی چوە کە بە زمانی کوردی قسەئەکەن!
بەتەنیا جێیمەهێڵن، ئەو لە پێناوی ئێوەدا دەنگی هەڵبڕیوە، لە بری ئێوە قسەی کردوە، خەمی ئێوەی گرتۆتە کۆڵ!
بۆ مەرگی لەیلا قاسم مەگرین، خەم بۆ زیندانیکردنی زارا محەمەدی مەخۆن، شەرم لەوە مەکەن کە چیچک کۆبانی وەک پڵنگێکی بریندارلە نیوەندی پیاوەکانی سوڵتاندا گیری کردوە!
ئەوان بەدەستی دوژمنانی کورد شەهیدبوون و زیندانی کراون، بەڵام بۆ بێریڤان بگرین، چونکە ئەو لە زیندانەکانی کوردستاندا دیلکراوە!
خەم بۆئەوە بخۆن کە دوای ئازادی کورد، ژنی کورد لە زیندانی کوردا ژیانبکات!
شەرم لەوە بکەن کە دوای دەریایەک خوێن بۆ ئەوەی عەبود وجاسم وقەحتان، لە زیندانەکاندا تەعدا لە ژن و کچەکانمان نەکەن، کەچی ئەمڕۆ ، ئازاد و هەڤاڵ و هۆشیارەکان لە زیندانەکاندا، دەسکەنەی پرچی بێریڤانەکان ئەکەن!

بیریڤانی ژن، بێریڤانی دایکی پێنج منداڵ کە ساڵیک زیاترە لە زینداندا نەیانهێشتوە نەک منداڵەکانی بگرە خۆریش ببینێت، هەموو تاوانێکی بیریڤانیش ئەوەیە لە خۆپیشاندانەکانی بادیناندا بەشداری کردوە و ڕەخنەی لە دەسەڵات گرتوە!
ڕۆژی چواردەی دوو کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی ڤالانتاین، بیریڤانی ئیمە لەبری ئەوەی باوەش بە منداڵەکانیدا بکات، لەبەردەم دادگادا ئامادەئەبێت.
ئەرکی هەموومانە کە لە پێناو ئازادکردنی بێ قەید و شەرتی بێریڤان و شیروان و تەواوی زیندانە سیاسیەکانی تردا هاواربکەین!
ئەرکی هەموومانە کە ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە بە ئاگا بهێنینەوە و پییان بڵیین حەیاتان بۆ ئەم میلەتە نەهێشتۆتەوە، ئەوەی ئێوە ئەیکەن بە ناوبانگی کورد هەرگیز دوژمن بۆی نەکراوە!
بەڵێ بۆ ئازادکردنی خاتو بێریڤان و گەڕانەوەی بۆ
لای کۆرپەکانی!

تكایە هاودەنگی بێریڤانبن، هیچ نەبێت بە بڵاوكردنەوەی بابەت و كەیسەكەی ئەكرێت ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنین.

هاوبەشی :