پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تەرمی دانەر كە لافاوەكەی هەولێر بردی، دۆزرایەوە

348
0
هاوبەشی :

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (بنكەی شەمامك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ١٢ شوباتی ٢٠٢٢ تەرمی مندالێك لە نزیك گوندی سیاو دۆزراوەتەوە كە پێك هاتوە لە ئێسك و پروسك و كەللەسەرێك و جل و بەرگی منداڵێك و مامی منداڵەكە دەڵێت ئەوە تەرمی (دانەرە) كە لە لافاوەكەی هەولێر كۆتایی ساڵی ڕابردوو  ١٧ی كانونی یەكەمی ٢٠٢١ لافاوەكە بردی.

پولیسی هەولێر لەڕێی ڕاگەیاندنێكی ڤیدێۆییەوە دەڵێت تەرمەكە لە قامیشەڵانێك دۆزراوەتەوە ئەمە پاش ئەوەی خەڵكی گوندی سۆربەش كاكەڵا ئەو تەرمەیان دۆزیوەتەوە و بە پۆلیسیان ڕاگەیاندوە.

هاوبەشی :