ئەمڕۆ، شەممە گفتۆگۆیەكی تەلەفونی بایدن و بوتین بەڕێوە دەچێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كرژیەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا لە زیاد بووندایە

345
0
هاوبەشی :

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند،ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە سەرۆک جۆ بایدن لە كاتێكی گونجاودا لە ڕێی تەلەفونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی هاوتا ڕووسییەکەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەوڵە دبلۆماسیەكان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیا.

لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیدا هاتووە، کە هەر دەستدرێژییەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە یەكگرتوویی و پێكەوەیی وەڵامێكی   توندیان دەبێت و دەڵێت ئەمەش دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی  هێز و کاریگەری ڕووسیا لە ناوچەکەدا.

ئەمەریکا هۆشداری دەدات کە مۆسکۆ هێزی سەربازی ئامادەیە لە هەركاتێكدا بێت بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.

هەروەها وا بڕیارە سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ پوتین قسە بکات.

لە هەمان كاتدا، چەندین وڵات لەوانە ئەمەریکا و بەریتانیا و هۆڵەندا و ژاپۆن و کۆریای باشوور هاوڵاتیانی خۆیان لە ئۆكرانیا ئاگادار كردەوە و هانیان دان لە ٤٨ كاتژمێردا  لە ترسی ئەگەری هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ئۆكرانیا جێبهێڵن

هاوبەشی :