ئەردۆگان: بارزانی هاوكار و بەشدارێكی باشمانە لە شەڕی دژی پەكەكەدا

287
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ هەینی، ڕێكەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (تەیب ڕەجەب ئەردۆگان) لە کاتی گەڕانەوەی لە وڵاتی ئۆکرانیا، ستایشی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حوكمەتی هەرێمی كوردستانی كرد لە هاوكاریكردنیان لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

سەرۆك كۆماری توركیا لە كاتی قسەكردنی بۆ ڕۆژنامەنوسان ستایشی ڕۆڵی بارزانی كرد لەشەڕیان لە دژی پەكەكە و ووتی بارزانی هاوكارێكی باشمانە و بەشدارە لە شەڕی دژی گەریلاكاندا هەروەها جەختی كردەوە ووتی “ئێستا لە هەموو کاتێکی تر زیاتر لە عێراق و باکوری عێراق بارزانی لەگەڵ تورکیادایە و پشتیوانی دەكات وهاوبەشەمانە و هەڵوێستی جیاوازیان هەیە لە دژی پەكەكە، ڕۆژانە ئەم هەڵوێستانەیان لەدژی پەكەكە زیاتر دەیسەلمێنن”.

ئەردۆگان ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و دۆسیەی گازی سروشتی كردوە، هەروەها لەبارەی باكوور و ناوڕاستی عێراق گفتوگۆیان كردوە، جەختیشی كردۆتەوە كە هاوڕیەتی و پەیوەندیان لەگەڵ نێچیرڤان زۆر باش و تایبەتە و ە ئاستێكی بەرزدایە و نێچێر بارزانی بەڵێنی پێداوە كە چی لە توانایدا بێت دەیكات.

هاوبەشی :