هۆڵەندە دوای ڕووداوەكانی حەسەكە، بڕیاری داوە چەند ژنێكی داعش و منداڵەكانیان بگەڕێنێتەوە بۆ هۆڵەندە
دەوڵەتی هۆڵەندە دوای ڕووداوەکانی زیندانی غوێرانی حەسکە پلانی داناوە بۆ گەڕانەوەی ژنەكان و منداڵانی داعشە هۆڵەندیەكانی كەمپەكانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ هۆڵەندا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ شوباتی ٢٠٢٢ حكومەتی هۆڵەندە ڕایگەیاند پێنج ژن و ١١ منداڵی ئەو ژنانە لە سوریا دەگەڕێنێتەوە كە ” گومان دەکرێت لە تاوانی تیرۆریستی بەشدار بوو بن”.
وەزیری داد و دەرەوە لەنامەیەکیدا كە ئاڕاستەی پەڕڵەمانیان كردوە، ڕایگەیاند: پرۆسەیەکی تایبەت بەگەڕانەوەی ژنان و منداڵان بۆ هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت
وەزیری دادو دەرەوە لە نامەکەیاندا بۆ یاساناسان وتی: “لەکاتی گەیشتنیان ئەو ژنانە دەستگیر دەکرێن بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن، لە هەمان کاتێکدا منداڵەکانیان بەمەبەستی چاودێری كردنیان دەگوازرێتەوە بۆ دامەزراوەی چاودێری منداڵان”