لە چیای قەرەچوخ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و داعش ڕووبەڕووبوونەوە ڕویدا

511
0
هاوبەشی :

چەکدارانى داعش، ئەمشەو لە چیای قەرەچووغ هێرشی کردە سەر هێزەكانی زێرەڤانی سەر بە پارتی.

بەپێی زانیارییەکانی هێزەكانی زێرەڤانی نزیك لە چیای قەرەچوغ ئاشكرای كرد: ئەمشەو هێزەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی زێرەڤانی كە بە نیاز بوون بۆسە بۆ هێزەكانی داعش دابنێن، لە ئەنجامدا شەڕو پێكدادان هاتۆتە ئاراوە و كوژراو بریندار لەو شەڕەدا كەوتۆتەوە لە ئەنجامدا داعش شوێنەكەی بەجێهێشتوە.

بەپێی هەمان هەواڵ، لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕوو بونەوەیەدا كوژراو برینداری لێكەوتۆتەوە، لە هێزەكانی داعش چەند كوژراوێك هەیە لە هەمان كاتدا هێزەكانی پێشمەرگە ٣ برینداریان هەبووە، له‌ ئێستاشدا به‌ مه‌به‌ستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان نێردراون بۆ نه‌خۆشخانەی فریاکەوتنی شاری هه‌ولێر.

هاوبەشی :