هێرشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر كۆڵبەران بەردەوامە

269
0
هاوبەشی :

بەردەوام لەسەرسنورەكانی كوردستان ڕژێمە داگیركەرەكانی كوردستان خەڵكانێ بە ئامانج دەگرن كە بەكاری كۆڵبەریەوە خەریكن بۆ بەردەوامیدانی ژیانی خێزانەكانیان، بەپێی ڕاپۆڕتی ڕێكخراوی هەنگاو بۆمافی مرۆڤ مانگی كانونی دووهەمی ئەم ساڵ، ١٨ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار یاخود بێ سەر و شوێن بوون.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاندوە زوربەی قوربانیەكان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئتسلامی ئێران بوە.

بەپێی ڕاپۆ رتی هەمان ڕێكخراو زوربەی كوژراو بریندارەكان  لە پارێزگای كرماشان بووە كە ١٠ قوربانی بووە، هەروەها ٣ کۆڵبەری خەڵکی ئورمیەش نزیکەی سێ هەفتەیە بێ سەر و شوێنن.

هاوبەشی :