پارتی هوشیار زێباری دەكێشێتەوە لە كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

326
0
هاوبەشی :

ئەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەكە یەكێتی لە ململانێیەكی سەختدایە لەگەڵ پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، سەركردایەتی یەكێتی بۆ ئەو مەبەستە كۆبونەوەیەكی یەك لاكەرەوە بەڕێوە دەبات.

پارتی بیانووی ئەوە دەگرێت لە یەكێتی و دەڵێت نابێت بەرهەم ساڵح كاندید بكەن بۆ سەرۆك كۆماری عێراق لەبەرئەوەی كەسێكی متمانە پێكراو نیە، بەمەش زوربەی زۆری یەكێتیەكان دەڵێن ئێمە تەنها بەرهەم ساڵحمان كاندید دەبێت بۆ سەرۆكایەتی كۆمار زوربەی زۆری سەركردایەتی ئەو حیزبە دەڵێت نابێت ئیرادەی یەكێتی بشكێت لە بەرامبەر پارتیدا.

بەڵام دوێنی ئێرانیەكان سەردانی مەسعود بەرزانیان كرد و ناچاریان كرد كە واز لە حكونەتی زۆرینە بێنێت و لەگەل یەكێتیشدا بەیەك كاندید بچێتە كێبڕكێی هەلبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە، هەوالەكان واڕادەگەیەنن پارتی داوای لە یەكێتی كردوە كە لە جیاتی بەرهەم ساڵح با یەكێتی حاكم ڕزگار كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، پارتیش لەو كاتەدا هوشیار زێباری لە كاندیدی سەرۆكایەتی دەكێشێتەوە، بەڵام زوربەی زۆری یەكێتیەكان دەڵێن ئەمە تەڵەیە و دكتۆر بەرهەم تێكەڵ بووە لەگەڵ ئیرادەی یەكێتی و ئێمەش نامانەوێت یەكێتی ئیرادەی بشكێت لە بەرامبەر پارتی، لە هەمان كاتدا پارتی نایەوێت بڵێ دكتۆر لە تیف، چونكە دەزانێت یەكێتی بە حاكم ڕزگار ڕازی نابێت ئەگینا پارتی مەبەستی دكتۆر لەتیفی هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە.

هەر بۆیە یەكێتی بڕیاری داوە سەركردایەتی یەكێتی بۆ ئەو مەبەستە كۆبونەوەیەكی یەك لاكەرەوە بەڕێوە ببات. 

هاوبەشی :