پیلانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه
نوسینی: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1 پیلانه‌كه‌ی زیندانی پیشه‌سازی حه‌سه‌كه بۆ جارێكی تر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بوو ، له‌وه ناچێت ئه‌م پیلانه هه‌روا سه‌رپێی و كاری یه‌ك دوو كاتژمێر بێت ، روداوه‌كانی پێش پیلانه‌كه ، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ، سوریا ، شوێنگه‌لی دیكه ، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا‌و روسیا‌و سوریا ، جم و جۆڵه گوماناویه‌كانی ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانی ناوچه‌كه ، هه‌موو ئه‌مانه به جۆێك په‌یوه‌ستبوون به پیلانه‌كه‌وه ، پیلانداڕێژه‌ران به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و مه‌ترسیداریان بۆ ئازادكردنی تیرۆریستان و له گه‌ڵیدا وێرانكردنی رۆژئاوا دانا بوو، پێش روداوه‌كه توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد و رۆژ نه‌بوو په‌لاماری شوێنێكی رۆژئاوای كوردستان نه‌دات ،به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی، یه‌كێك له گه‌وره ترین داستانه‌كانی مێژوی مرۆڤایه‌تیه ، من باوه‌ڕم وایه ئه‌وه ته‌نها شه‌ڕڤانی كوردن توانیان ئه‌و پیلانه به‌و جۆره هه‌ڵوه‌شێننه‌وه ، گه‌رچی هێشتا ئه‌ركی تر زۆر ماوه .
2 شه‌ڕڤانی كورد سه‌لماندیان كه ئه‌وان ته‌نها هێزن بوێرانه‌و بێ‌ترس شه‌ڕی تاریكی و سته‌مگه‌رای جیهانی ده‌كه‌ن ، هه‌ڵبه‌ت هه‌رگیز ناكرێت ئه‌م شه‌ڕه به به‌لاش و بێبه‌رانبه‌ر بكرێت ،هاوكاریه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمان ، به‌ڵێنه‌به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌وان بۆ پشتگیری له كورد‌و ناوچه‌كه به‌س نیه ، پێویسته چاكه‌ی ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانیدانانه به دڵنیایی هه‌میشه‌یی كورد بدرێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا ، چیرۆكی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه ، ئازایه‌تی و مانه‌وه‌ی باوه‌ڕو گروپه‌كه‌ی له ناو زیندان ، به‌شداری راسته‌وخۆی خه‌ڵك له پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌تی خۆی ، شه‌ڕی گروپه پێنج كه‌سیه‌كه ومانه‌وه بۆ پێنج رۆژ بێخواردن و خواردنه‌وه ده‌ریخست ئه‌و باوه‌ڕه‌ی شه‌ڕوانان شه‌ڕی داعشی پێده‌كه‌ن ، لای هیچ هێزو سوپایه‌كی زه‌به‌لاحی ئه‌م دنیایه نیه ، ئێستا ئیتر شه‌ڕوانانی كورد ئازاترین هێزی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی تیرۆر و تاریكین و ده‌توانن هه‌ر پیلانێك هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه .
3 پیلانداڕێژه‌ره‌ان توشی سه‌رسامی بوون، له شكستی كاره‌كه‌یان ئه‌وان به نیاز بوون له‌و رێگه‌یه‌وه رۆژئاوا به كۆتا بێنن و له شه‌نگاڵ و چیاكانی باشوری كوردستانیش ته‌پڵی سه‌ركه‌وتن لێبده‌ن ، به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌یان زڕكراو له‌م كاره‌شدا شكستیان خوارد ، ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانان و دۆسته‌كانی كورد هاوكاری كورد بكه‌ن تا شوێنه‌داگیركراوه‌كانی ده‌ستی چه‌ته‌كانی توركیاش وه‌ربگیرێنه‌وه ، تا چه‌ته‌كانی توركیا له عفرین و شوێنه‌كانی تر بن ، نه‌ك هه‌ركورد ته‌نانه‌ت دنیاش له ئارامیدا نیه ، ئه‌م پیلانه له مه‌ودای نزیك یان دوردا ره‌نگه له شوێنی تر دووباره بێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت لوتشكانه‌كه بوێری دووباره كردنه‌وه‌ی تا ئاستی سفر بردووه ، نه‌ك ئه‌وه‌ش شكستی پیلانه‌كه له دوا جاردا به قازانجی باكوری كوردستان و پرۆسه‌ی ئاشتی و باشوریش كۆتای دێت ، ئه‌گه‌ر كورد خۆیان ئه‌وه‌یان بووێت ، زۆر گرنگیشه كورد نه‌كه‌وێته نێو چوار چێوه‌ی پیلانی مه‌ترسیداری له‌و جۆره‌وه .
4 هێشتا له زیندانه‌كه‌دا سه‌ره داوی ته‌واوه‌تی پیلانه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه ، دۆزینه‌وه‌ی هێڵی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان داعش و ده‌زگا ته‌ناهیه‌كانی سوریا‌و توركیا‌و شوێنگه‌لی تر ده‌بێته رسواییه‌كی دیرۆكی ، با جارێ چاوه‌ڕوانی دوا ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دانپیانانه‌كان بین .