بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەولێر ڤاكسین و پشكنین دەكات بە مەرج

313
0
هاوبەشی :

بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەولێر لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بۆ بە ڕێكردن و بە ئەنجام گەیاندنی كارەكانی هاوڵاتیان لە بە ڕێوەبەرایەتیەكەیاندا،لە ڕۆژی سێ شەممە، لە ڕێكەوتی (١\ ٢ \ ٢٠٢٢) كارتی وەرگرتنی ڤاكسین یان پشكنینی كۆرۆنا دەبێتە مەرج، ئەمەش لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیدایە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاشكرای كرد، لە نوسینگەكانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر كارتی ڤاكسین یان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش (٤٨) كاتژمێر كرایە مەرجی بەڕێكردنی كارەكانی هاووڵاتیان.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، “هەر هاوڵاتیەك كە سەردانی نووسینگەكانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بكەن بەمەبەستی بەڕێكردنی مامەڵەكانیان پێویستە كارتی فاكسین یاخود پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پێش (٤٨) كاتژمێر كرابێت، ئەگەر هاوڵاتیەكان ئەو مەرجانەی باسمان كرد تێدا نەبێت ناتوانێت سەردانی نوسینگەكانمان بكات، هەروەها هاووڵاتیان دەبێت پابەندبن بەبەستنی ماسك”.

هاوبەشی :