فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەیانی ئەمڕۆ موشەك باران كرا

278
0
هاوبەشی :

ێەمڕۆ بەیانی هەینی، ڕێكەوتی ٢٨ كانونی دووهەم  ٢٠٢٢ ، ڕاگەیاندنە عێراقیەكان ڕایانگەیاند فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد پایتەختی عێراق مووشەك باران كراوە.

ئەمڕۆ بەیانی شەش مووشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدادكرا بووە هۆكاری زەرەرو زیانی ماددی بە فڕئكەخانەكە، بەگوێرەی هەواڵی ڕاگەیاندنە عێراقیەكان چەند فڕۆكەیەك زیانی بەركەوتوە..

بەپێی سەرچاوی ئاسایشی عێراقی سیستەمی بەرگری توانیویەتی چەند موشەكێك پوچەڵ بكاتەوە نەهێڵێت بگاتە ئامانجی خۆی، هەتاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق هیچ ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی وردەکاریی و زیانەکانی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمە چەندین جارە  فڕۆکەخانەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکرێنە ئامانج.

هاوبەشی :