بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست لە نزیك وڵاتی تونس بە ٧٠ سەرنیشینەوە ژێر ئاو كەوت

229
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نزیك وڵاتی تونس ژێر ئاوكەوت.

کۆمەڵەی مانگی سوور ئاشكرای كرد: بەلەمەكەی كە نوقوم بووە ٧٠ كۆچبەری لەسەر بووە، بەپێی هەواڵی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تونس لەو ٧٠ كەسە ، یەكەكانی هێزی دەریایی و پاسەوانانی كەنارەكانی تونس ٣٤ كۆچبەریان ڕزگار كردوە و ٦ تەرمی كۆچبەران دۆزراوەتەوە و ٣٠ كۆچبەری تر تائێستا بێسەر و شوێنن.

کۆچبەرە ڕزگار کراوەکان دەڵێن ” كۆچبەرانی سەر بەلەمەكە زۆریان خەڵکی وڵاتی میسر و لیبیا و سودان بوون و هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا داوە”.  

هاوبەشی :