دانیشتوانی هەندێك لە گەڕەكەكانی چەمچەماڵ گردبونەوەیەكیان لە بەردەم قایمقامیەتی شارەكەیان بەڕێوە برد

273
0
هاوبەشی :

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕێكەوتی ٢٣ كانونی دووهەم ساڵی ٢٠٢٢، دانیشتوانی هەندێ لە گەڕەكەكانی شاری چەمچەماڵ لەدژی بێئاویی و کەمیی کارەبا، لەبەردەم بیناى قائیمقامیەتى شاری چەمچەماڵ گردبونەوەیەكیان بەڕێوەبرد.

ئەو كەسانەی كە لە گردبوونەوەكەدا بەشداریان كرد ناڕەزایەتیان دەربڕی لە كەمی ئاو و كارەبا، وایان ڕاگەیاند بەشێك لە گەڕەکەکانى چەمچەماڵ زیاتر لە ١٠ ڕۆژە ئاوى خواردنەوەیان نیە و ئاوی خواردنەوە نەگەیشتۆتە ماڵەكانیان.

چەمچەماڵیش وەك زوربەی شارو شارۆچكەكانی تری هەرێم چەندین ساڵە بەگشتى كێشەی کەمى ئاویان هەیە، هەرچەندە بەرپرسانى هەرێم چەندین جار بەڵێنى چارەسەرکردنى ئەو كێشەیەیان داوە، بەڵام تائێستا بەرپرسان نەهاتوون بەدەم داواكانیانەوە و ئەو كێشەیەیان بۆ چارەسەر ناكەن هەروەكوو چەندین كێشەی تر كێشەی ئاویش بە چارەسەر نەكراوی بەردەوامە و خەڵكەكەی ئەو شارە بە دەستیەوە گرفتارن.

هاوبەشی :