بوری نەوتی هەرێم لە خاكی توركیا تەقیەوە

490
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی ١٩ تشرینی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٢ نرخی نەوتی برێنت بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخەكەی بۆ هەر بەرمێلێك نزیك بوەوە لە ٨٩ دۆلاری ئەمریكی، لە هەمان كاتدا حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند كە بۆری نەوتی هەرێم ئەمڕۆ سەرلە بەیانی لە خاكی توركیادا بەهۆكاری شۆرتی كارەباییەوە تەقیوەتەوە.

به‌گوێره‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی، ئه‌مڕۆ نرخی یەك بەرمیلی نه‌وتى برێنت نزیك بۆتەوە‌ ٨٩ دۆلار.

نرخى یەك بەرمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساس لە ٨٦ دۆلار و ٦سەنت نزیك بۆتەوە و فرۆشراوە.

گەرچی نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆی بینیوە، مووچەی فەرمانبەران بەڕێكوپێكی لە هەرێم بەسەر فەرمانبەران دابەش ناكرێت.

هاوبەشی :