دادگاى پێداچونەوەى هەرێم، سزاى شەش ساڵ زیندانیکردنى پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بادینانى پەسەند کرد

337
0
هاوبەشی :

 

دادگاى پێداچونەوەى هەرێم، سزاى شەش ساڵ زیندانیکردنى پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بادینانى پەسەند کرد سەرەڕای ئەو سەرنج و تانە یاساییانەی لەسەر ئەم کەیسە هەبوون. بڕیارەکەش دوای هەفتەیەک لە واژوو کردنی بڵاوکرایەوە.

بە داخەوە کە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە تاریکترین ڕۆژەکانی مێژوویدا گوزەر دەکات بە هۆی هەرەسی سیستمی داد و سەرجەم دامەزراوە مەدەنیەکانی تری ئەم هەرێمە. حوکمی تاکڕەوی بنەماڵەگەریش خوازیارە هەناسەی ئازادی و تروسکەی ڕوناکی بنەبڕ بکات و بە هەر ئامرازێک بێت کوردستان بکاتە کۆمەڵگایەکی دەستەمۆ. مایەی خەمە کە گەندەڵی و نادادی و زۆرداری دیارترین ناسنامەکانی ئەم دەسەڵاتەن.

لە کاتێکدا ئێمە زۆر بە قوڵی باوەڕمان وایە کە دیموکراسی و سەروەری یاسا و پاراستنی شکۆی مرۆڤ ڕێگەی ڕاستی پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە. بەڵام بە ئاگاین کە ئەم بڕیارە ڕەنگە توڕەیی و بێ هیوایی و توندڕەوی پتر گەشە پێبدا لە هەرێمی کوردستان دا.

بۆیە هەموو ئازادیخوازان بانگهێشت دەکەین بۆ گفتوگۆ و گردبوونەوەی جەماوەریی و هاودەستی بۆ سەرکەوتنی بەرەی ئازادی و دادپەروەری.
کونسولخانە و نوێنەرانی ووڵاتانی دیموکرات ڕۆڵێکی گرنگ و ئەرکێکی ئەخلاقیان لە ئەستۆیە بۆ زیندووکردنەوەی دیموکراسی لەم هەرێمە. ئێمە چاوەڕوانی پشتیوانی و بەشداری ڕاستەوخۆ و بە پەلەیان لێ دەکەین.

 

هاوبەشی :

بۆچوونت چییە