ئەمڕۆ جارێكی تر هەولێری بە دوبەی كراو بەر لافاو كەوتەوە

302
0
هاوبەشی :

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێنج شەممە ڕێكەوتی ١٣ كانوونی دووهەمی  ساڵی ٢٠٢٢، هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەهۆی بارینی بڕێكی زۆری باران بەر لافاو كەوتەوە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بڕێکى زۆر باران لە سنوورى هەولێر باریوە و بە هۆی ئەو بارانبارینە و نەبوونی سیستمی ئاوەڕۆی  باش و تێکدانی رێڕەوەکانی پێشووتری ئاو، كارەساتی لافاو چەند بارە ڕوویدایەوە لە هەریەکە لە گەڕەکەکانى تەیراوا، سەیداوە، شۆڕش، شاوێس، برایەتی، بەحرکە و سێبیران لافاو تێیاندا دروستبووە و ئاو چووەتە بەشێك لە ماڵ و دوکانەکان

دانیشتوانی ئەو شوێن و گەڕەكانەی لافاوەكەی لێی ڕووداوە ناڕەزایەتیەكی زۆر دەردەبڕن و بێزارن لە دەسەڵاتی هەرێم كە نایەن بەدەنگیانەوەو دەڵێن بەرپرسان هیچ ڕێ و شوێنێك ناگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كارەساتی لافاو و لە كاتی ڕوودانیشی نایەن بەدەنگمانەوە.

ئەمساڵ ئەمە سێهەم جارە بەهۆی بارانبارینەوە لە پایتەختی هەرێمی كوردستانی دەستە خوشكی پاریس و بەدوبەی كراو لافاو ڕوودەدات.

 

هاوبەشی :