په‌ژاك: باشوری كوردستان بووه‌ته گۆڕستانی چالاكوانانی رۆژهه‌ڵات
ئەم بابەتە لە فوڕات نیوزەوە وەرگیراوە
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك/ PJAK) ئاماژه‌ی به كوژرانی ئه‌حمه‌د بێخه‌می خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، كه ته‌رمه‌كه‌ی به ئه‌شكه‌نجه‌كراوی له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و داوای كرد، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێپێچینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت.
له 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2021دا ته‌رمی چالاكوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌حمه‌د بێخه‌م به ناسناوی هه‌ڤاڵ كهژوان له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و چالاكوانه كورده شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه هه‌بووه. تائێستاش له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) سه‌باره‌ت به كوژرانی هه‌ڤاڵ كهژوان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. په‌ژاك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه، “جارێكی تر كوشتنێكی گوماناوی. چالاكوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌حمه‌د بێخه‌م به ناسناوی هه‌ڤاڵ كهژوان له باشوری كوردستان كوژرا. ئه‌و كوشتنه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته گۆڕستانی چالاكوانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. هه‌موو چالاكییه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی كاربه‌ده‌ستانی هه‌ولێردا نه‌بێت، كپ ده‌كرێت”.
په‌ژاك له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵ كهژوان كردووه و رایگه‌یاندووه، ” هه‌ڤاڵ كهژوان خه‌ڵكی سه‌رده‌شت بوو، دڵسۆزی نیشتمانه‌كه‌ی بوو. به ئه‌ویندارییه‌وه به‌شداری له به‌رخۆدانی كۆبانێدا كردبوو، ئێمه تێكۆشانی ئه‌و له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پێناو ئازادی له بیر ناكه‌ین”.
په‌ژاك له كۆتاییدا داوای روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه: ” پێویسته رووداوی كوشتنی چالاكوانی كورد له لایه‌ن پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌وه بدرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌ڤاڵ كهژوان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌یه كه كوژراوه”.