بەڕێوەبەری شارئچكەی باشیك، لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، یەك شەممە ڕێكەوتی ٢\ ١ \ ٢٠٢٢ سێ موشەك لە چوارڕیانی عەزاوی لە ناوەندی شارۆچكەی باشیك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی دەوڵەتی تورك كرا، ئەو بنكە سەربازییە دەكەوێتە نێوان هەردوو شارۆچكەی باشیك و زێلكان.
ئەو بنكە سەربازییە لە ساڵی ٢٠١٥ كراوەتەوە بە بیانوی شەڕی چەكدارانی داعش، ئەمەش چەندین جارە ئەو بنكەیە موشەك باران دەكرێت و بەڵام زەرەر و زیانەكان ڕاناگەیەنرێت.
موشەكەكان بە ئوتومبێلێكی پیكاب ئاڕاستە كراوە، ئێستا لە لایەن هێزەكانی حەشدی شەعبی دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكەدا گیراوە