بایك: دەوڵەتی تورك و هێزە نەتەوەییەكان چیتر هەرشتێكیش بكەن ناتوانن رێگری له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن، بەشی ١ و ٢
بەشی یەكەم:-
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌وڵه‌تی تورك و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌یانه‌وێت كه‌مپینی ئازادی بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاسته‌نگ بكه‌ن و وتی، ” چیتر هه‌ر شتێكیش بكه‌ن ناتوانن رێگری له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن”.
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌شداری له ‘به‌رنامه‌ی تایبه‌ت’ی ستێرك تی ڤیدا كرد و په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنه گرنگه‌كانی ساڵی 2021 قسه‌ی كرد.
له به‌شی سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا بایك سه‌رنجی بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان راكێشا و باسی له‌وه‌كرد، كه گۆشه‌گیری دژوارتر بووه. هه‌روه‌ها باسی له گرنگی كه‌مپینی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد.
بایك سه‌باره‌ت به بێده‌نگی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشه كیمیاییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیاش وتی، ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركن.
به‌شی سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له‌گه‌ڵ ستێرك تی ڤی به‌م جۆره‌یه:
– ماوه‌ی ساڵێكه گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گه‌یشتوه‌ته قورسترین ئاست. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له ئیمراڵی به‌رخۆدانێكی مه‌زن هه‌یه. كاریگه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجالان له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زیاتر ده‌بێت. سه‌باره‌ت به گۆشه‌گیری كه له ساڵی 2021دا به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها به‌رخۆدان به‌رامبه‌ر به گۆشه‌گیری چی ده‌ڵین؟
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی مه‌رعه‌ش، رۆبۆسكی و مه‌تریسیان ئه‌نجامداوه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن، یادی ئه‌وانه‌ش به‌رزده‌نرخێنم كه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌دا شه‌هید بوون. ئه‌و په‌یمانه دوپاتده‌كه‌مه‌وه كه به گه‌له‌كه‌مان و شه‌هیده‌كانمان داوه.
له‌لای بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌یوه‌ست به رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو كات به‌رده‌وامن و هه‌موو كات بابه‌تی گه‌رمن و له رۆژه‌ڤدان. بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ كردوه. وه‌ك ده‌زانن كاتێك پیلانگێڕییه‌كه روویدا زۆر هه‌ڤاڵی ئێمه و وڵاتپارێزان به دروشمی ‘ئێوه ناتوانن رۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن’ چالاكیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا شه‌هیدیش دران. ئه‌و شه‌هیدبوونانه بۆ ئێمه بوونه فه‌رمان. رێبه‌ر ئاپۆش ئه‌وه‌ی بۆ خۆی به بنه‌ما گرت، وتی، ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه هیچ كات له بیری ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو كات خۆڕاگری ده‌كات و تێده‌كۆشێت.
له ساڵی 2021دا له پێناو رێبه‌ر ئاپۆدا به‌رخۆدانێكی گه‌وره كرا. له تێكۆشاندا ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ به بنه‌ما دانرا. ئه‌و به‌رخۆدانه له ساڵه 2022شدا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و تێكۆشانه‌ی ئه‌نجامدراوه ئەنجامەکەى خۆی بەمجۆرە دەردەخات و دەبینرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكۆشانه به شێوه‌یه‌كی به‌هێزی له‌و جۆره ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه له سایه‌ی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر تێكۆشان و به‌رخۆدانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان نه‌بوایه و به‌رخۆدان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوایه، له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نه‌ده‌بوو، زۆر دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تی كه نوسه‌ر، سه‌ندیكا، نوسینگه‌ی پارێزه‌ران، ژنان، سه‌رۆك شاره‌وانی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیان تێدایه، خاوه‌نداریان له ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ نه‌كردایه، ئه‌و كه‌مپینه هێنده گه‌وره و به‌هێز نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكۆشانه په‌ره‌ی سه‌ندبێت، هه‌ر وه‌ك وتم هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌رخۆدانی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مانه. له‌وه‌ش ئه‌نجامێكی روون به‌دیار كه‌وتووه. ئه‌گه‌ر ئێمه گوڕ به‌و تێكۆشانه بده‌ین، بیگه‌یه‌نینه ئاستێكی باڵاتر، كه‌مپینی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ زووتر ده‌گاته ئامانجه‌كانی خۆی.
هێزه پیلانگێڕه‌كان كاتێك رێبه‌ر ئاپۆیان به دیل گرت ئامانجیان بوو كه رێبه‌ر ئاپۆ بێكاریگه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رامبه‌ر پیلانگێڕیه‌كه وه‌ستایه‌وه. له ئامانجه‌كانی پیلانگێڕییه‌كه تێگه‌یشت و له‌دژی به‌رخۆدانێكی ده‌ستپێكرد. دوای ئه‌و پیلانگێڕییه رێبه‌ر ئاپۆ پارادیگمای سۆسیالیستی نۆژه‌ن كرده‌وه. پارادیگمایه‌كی نوێ بۆ هێزه سۆسیالیسته‌كان و مرۆڤایه‌تی داڕشت. ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی سازكرد و تادێت تێگه‌یشتن له گرنگیه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌مپینی ئازادی جه‌سته‌یی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه و ئه‌و كه‌مپینه تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و پارادیگمایه‌یه كه رێبه‌ر ئاپۆ خستویه‌تیه‌ڕوو.
رێبه‌ر ئاپۆ له پارادیگمای سۆسیالیست‌دا نوێگه‌ری كرد. له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیموكراسی و ئازادی هێڵێكی نوێی كێشایه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌و پارادیگما نوێیه تێده‌گه‌ن تادێت زیاتر خاوه‌نداری لێده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ن. چیتر هه‌رچیش بكه‌ن ناتوانن له‌به‌رده‌م ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ بوه‌ستن و ببنه رێگر. ده‌وڵه‌تی تورك و هه‌ندێك له پشتیوانه‌كانی له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌ندێك كوردی دارده‌ست و ناپاك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌و كه‌مپینه بگرن هه‌وڵی خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ. ده‌یانه‌وێت رێگه له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ بگرن. به‌ڵام هه‌رچی بكه‌ن، ناتوانن به‌ری پێبگرن.
تێكۆشانی ژنانی كورد كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان دانا
ئه‌گه‌ر كه‌مپینه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیپێكردبێت و په‌ره‌ی سه‌ندبێت، له‌وه‌دا رۆڵی ژنانی كورد یه‌كجار زۆره. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنانی كورد له پێناو ئازادی‌دا به‌رخۆدانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن و ئه‌و به‌رخۆدانه‌ش ته‌نیا له پێناو خۆیاندا نییه. ئه‌و تێكۆشانه له پێناو گه‌لی كورد، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. یان نه‌ته‌نیا بۆ ئازادی ژنان، به‌ڵكوو بۆ ئازادی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاش تێده‌كۆشن. به هۆی ئه‌وه‌ی ژنان به فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه تێده‌كۆشن ئه‌و دۆخه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان داده‌نێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌و چوارچێوه‌دا لێی بڕوانێت، له كه‌مپینی ئازادی بۆ رێبه‌ر ئاپۆدا كاریگه‌ری ژنان زۆره. تادێت ئه‌و كه‌مپینه ده‌بێته بابه‌تی گرنگ و گه‌رم لای ژنانی جیهان و ئه‌وانیش ده‌بنه به‌شێك له‌و كه‌مپینه.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانم ئه‌و كه‌مپینه له ساڵی 2022شدا زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت. له‌و كه‌مپینه‌دا وێڕای ژنانی پێشه‌نگ، كاریگه‌ری گرنگی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا، گه‌له‌كه‌مان له ئه‌وروپا، هاوڕێیانمان له زیندانه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان له مه‌خمور، لاڤریۆن و زۆر ناوچه‌ی تێدایه. ئه‌گه‌ر له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كاریگه‌رییه‌كی وه‌های دانابێت له سایه‌ی ماندوبوون و هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه‌یه. له به‌ر ئه‌وه‌ش ماڵئاوایی و ده‌ستخۆشی له‌و سه‌رۆك شاره‌وانی، سیاسه‌تمه‌دار، سه‌ندیكا، رۆشنبیر، نوسه‌ر و هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌كه‌م كه به‌شداربوون له‌و كه‌مپینه و هاوكارییان كردووه. له‌سه‌ر ناوی گه‌له‌كه‌مان و له‌سه‌ر ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ماڵئاوه‌دانی و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌مپینه ماندوبوون و هه‌وڵی گه‌وره‌ی ژنان، هاوڕێیانمان له زیندانه‌كان، گه‌له‌كه‌مان له ئه‌وروپا، مه‌خمور، رۆژئاوا و لاڤریۆنی تێدایه. ماندونه‌بوونی و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین. تادێت ئه‌و كه‌مپینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سۆسیالیست، ره‌نجده‌ران و روشنبیرانی توركیاش داده‌نێت. تێده‌گه‌ن گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر ئه‌وانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌و گۆشه‌گیرییه گۆشه‌گیركردنی گه‌لانی توركیا و مرۆڤایه‌تیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تادێت باشتر لێی تێده‌گه‌ن له دژی ده‌وستنه‌وه. من له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و د‌رك پێكردن و تێگه‌یشتنه له رێبه‌رایه‌تی ببێته سه‌رتاسه‌ری و پشتیوانیه‌كان به‌هێزتر و فراوانتر ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدی ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشه‌گیریه نه‌شكێنرێت گۆشه‌گیری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سۆسیالیست، دیموكرات، رۆشنبیر و زیندانه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و گۆشه‌گیرییه نه‌هێڵن و كۆتایی پێبهێنن.
– له‌مساڵدا هه‌ڵمه‌تی ‘كات كاتی ئازادیه’ زۆر كاریگه‌ر بوو. ئێوه له‌سه‌ر كارتێكه‌ری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌سه‌ر كۆی تێكۆشان و ده‌سكه‌وته‌كانی چی ده‌ڵێن؟
هه‌ڵمه‌تی ‘كات كاتی ئازادییه’ هه‌ڵمه‌تێك نییه ته‌یا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بێت. ته‌نیا بۆ باكوری كوردستان نه‌بوو. بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان رانه‌گه‌یاند. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌ندین ئامانجی هه‌یه. ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ، كۆتاییهێنان به فاشیزم له توركیا، وه‌ستانه‌وه له دژی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر پارچه‌كانی كوردستان و راگرتنیان و هه‌روه‌ها ئێمه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان له دژی سیاسه‌ته داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر كوردان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكرد. له‌و رووه‌شه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پایه‌ی ئایدۆلۆژی، سیاسی، كو‌لتور و كرداری هه‌یه. له‌و گۆشه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه مێژوویی، گه‌وره و قوڵه. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر ئه‌نجامی لێكه‌وته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا ده‌وترێت كه ده‌سه‌لاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌ڕوخێت، ئه‌وه له رێی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مانه‌وه‌یه. ئه‌وه راستیه‌كی روونه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په داڕێژرابوون. گورزێكی گه‌وره‌ی له پلانه‌كانیان وه‌شاندووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رووی راسته‌قینه‌ی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له توركیا و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاشكرا بووه و هیچ شتێك نه‌ماوه كه خۆیان پێ نیشان بده‌ن، ئه‌وه به هۆی تێكۆشانی ئێمه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په كه‌وتوه‌ته قۆناغی رووخاندنه‌وه، كه‌شی ترس و تۆقاندن كه له ناو كۆمه‌ڵگادا سازكراوه شكێنراوه و ئیدی به ده‌نگێكی به‌رز، به بوێری و وره‌وه له دژی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ری هاتوه‌ته ئاراوه. ئه‌وانه‌ی دوێنێ قسه‌یان نه‌ده‌كرد، ئه‌مڕۆ قسه ده‌كه‌ن و ره‌خنه ده‌گرن. تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌و بوێری و وره‌ی هێنایه ئاراوه. ئه‌وه راستیه.
یاخود ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هێزی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مانی نیشان هه‌مووان دا. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشانی‌دا كه گه‌لی كورد له تێكۆشانی دیموكراسیدا پێشه‌نگه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په شه‌ڕێكی ده‌ره‌وونیان ده‌كرد. ده‌یانوت ئێمه په‌كه‌كه‌مان هێناوه‌ته سه‌ر لێواری كۆتاییپێهێنان، نابێت هیچ كه‌س له پاڵ په‌كه‌كه‌دا بوه‌ستێت و یارمه‌تی پێبدات. ده‌یانوت كه نابێت هیچ كه‌سێك به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی ئێمه له‌سه‌ر كوردان و په‌كه‌كه ده‌نگهه‌ڵبڕێت. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك دانابوو. به‌و هه‌ڵمه‌ته كه ئێمه ده‌ستمان پێكرد گورزیش له شه‌ڕی ده‌رونی له دژی گه‌له‌كه‌مان وه‌شێنرا. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و تێكۆشانه‌یه.
هەروەها ئەو پرۆپاگەندانەی دەوڵی تورک لە باشوری کوردستانیش کردبوونی کاریگەر بوون. لە دژی دەوڵەتی تورک راڕایی و دوودڵییەک هەبوو. دوودڵیەکە بەو جۆرەبوو؛ ئاخۆ دەکرێت مرۆڤ لەبەرامبەر تورکیادا بوەستێتەوە؟ کەشێکی بەو جۆرە دروستکرابوو، کە دەوترا ئەگەر مرۆڤ داواکارییەکانی دەوڵەتی تورک قەبوڵ بکات، مرۆڤ دەتوانێت خۆی بپارێزێت. یاخود هاوکارییەکی خۆبەدەستەوەدەرانەهەبوو. هەڵمەتەکە ئەو کەشەی شکاند کە بە پڕۆپاگەندە دروست کرابوو. گورزی لەوەش وەشاند. گەلەکەمان لە باشوری کوردستان تێگەیشتن کە بە چوونە ژێرباری داواکارییەکانی تورکیا ناتوانن خۆیان و باشوری کوردستان بپارێزن. ئەو بیرکردنەوەیە پەرەی سەند. تێگەیشتن کە بەو ڕاڕایی و دوودڵییەوە ناتوانن بەهاکانیان، شەهیدەکانیان و خاکەکەیان بپارێزن. لەبەر ئەوەش بەرخۆدان لە دژی دەوڵەتی تورکیان بە بنەما گرت. هەروەها لە تەواوی کوردستان پەرەی سەند. بە دەوری ئەو ئامانجەوە تێکۆشان گەشایەوە. ئەوە بیروباوەڕێکی نەتەوەیی سازکرد و خزمەتی بەوەکرد. هەروەها بزوتنەوەی ژنانیش زیاتر پەرەی سەند. ئەو هەڵمەتەی خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆی زیاتر پەرەپێدا. ئەگەر ئەمڕۆ لە ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا لەپێناو رێبەر ئاپۆدا کەمپین هەیە، ئەوە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەیە.
خاوەنداری لە زیندانیان خاوەندارییکردنە لە خۆ
– ئێوە سڵاوتان لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد. بە درێژایی ساڵەکە زیندانیان بەرخۆدانیان کرد. هێشتاش بەرخۆدانەکە بەردەوامە. لە رێگەی سیاسەتی تۆڵەسەندنەوەوە لەم دوییانەدا زیندانیان لە زیندانەکاندا لە دۆخی چاوەڕوانی بۆ گیان لە دەستدان دەهێڵنەوە، تاوان ئەنجام دەدەن. ئەو هەڵسوکەوتە هێندەی دیارە بەردەوامە. بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ئەشکەنجە و کوشتنە بهێنرێت پێویستە چی بکرێت؟
بەو جۆرە مامەڵەکردنە لە زیندانەکاندا پێنج شۆڕشگێڕ کوژران. لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا جارێکی تر سەرجەم شەهیدانی زیندانەکان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردێنمەوە. ئێمە هیچ کات لە یادیان ناکەین. تا ئەو کاتەی تێکۆشانەکەیان دەگەیەنینە سەرفرازی ئێمە بەردەوام دەبین. ئەگەر ئەوان بەرخۆدانێکی گەورەیان کردبێت، ئازاری قورسیان چەشتبێت، ئەشکەنجەی گەورەیان بینیبێت و گیانیان لەدەستدابێت، ئەوانەیان لەپێناو خۆیاندا نەکردوە، لەبەر خۆیشیان نەخراونەتە ئەو زیندانانە. ئەو تێکۆشانەیان نەک لەبەر خۆیان بەڵکوو لەبەر گەلی کورد ئەنجامدا. خاوەندارییان لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد کرد. هەر لەبەر ئەوەش خرانە زیندانەوە. لە زینداندا لە دژی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. ئەوانە هەمووی لە پێناو گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا بوو. لەبەر ئەوەش دەبێت گەلەکەمان باش لەوە تێبگات و خاوەنداری لەو قارەمانانە بکات. خاوەنداری لە ئەوان خاوەندارییە لە خۆیان.
زیندانیان لە ناو هەژاری و بێدەرەتانی، لەناو هەلومەرجی زۆر دژوار‌دا تێدەکۆشان. زیندان بەرەیەکی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییە. لەبەر ئەوەش ئەو تێکۆشانەی ئەوان، تێکۆشانێکی مەز ن و بەنرخە. ئەوە 40 ساڵە لە زیندانی فاشیستاندا بەرخۆدان و تێکۆشان هەیە. لەو 40 ساڵەدا بەهای گەورە هاتنەئاراوە. بەرخۆدانی زیندان بووە هێڵ، بووە رێباز و رێچکەیەک. بۆ ئەوەی ئەو بەهایانە بێنە ئاراوە بەرخۆدانێکی گەورە کرا و زۆر کەش شەهیدبوون. لەبەر ئەوەش، گەریلا و زیندانیان بەهایەکی مەزنن. لەبەر ئەوەش گەلەکەمان خاوەنداری بۆ ئەو بەهایانە دەردەبڕێت. ئەو هێڵ و کولتورەی لە زیندانەکان دەستیپێکردووە، بە کەمال، خەیری، مەزڵوم، عاکیف و عەلی چیچەکەکان دەستیپێکردبوو. ئەوە رۆحێکە گەورەیە، رۆحی رێبەر ئاپۆیە. لە زیندانی ئامەددا رۆح و رێباز و رێچکەیەک هەیە کە لە 14ی تەمووزەوە دەستیپێکردوە. ئێستا هەڤاڵانمان لە زیندانەکان درێژەی پێدەدەن. ئەو درێژەپێدانە کاریگەرییەکی زۆری کردوەتەسەر فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە. لەبەر ئەوەش بە رق و قینەوە هێرش دەکەنە سەر زیندانەکان.
ناتوانن پەشیمانبوونەوە بە سەر هەڤاڵانی زیندانیماندا بسەپێنن
دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی ئەو بەرخۆدانەی کە لە ناو ئەو دۆخەدا دەکرێت بە دڕندەییەوە مامەڵە دەکات. دەیانەوێت بەرخۆدانی ناو زیندانەکان تێکبشکێنن، ملکەچیان بکەن و خۆیان بەدەستەوە بدەن. بەو شێوەیە هێرشدەکەنە سەر هەڤاڵانمان لە زیندانەکان. ئەگەر لەو قۆناغەدا پێنج هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردبێت، هۆکارەکەی ئەوەیە. هاوکات لە ساڵیادی مەتریسدا ئەو کارەیان کرد، لەو رێگەیەوە پەیامێک دەگەیەنن. دەڵێن، ئێمە ناهێڵین شۆڕشگێڕان بە زیندویی لە زیندان بچنە دەرەوە. لەبەر ئەوەش لە ماوەی رابردوودا ئەو هەڤاڵانەمان ئازاد ناکەن کە ماوەی سزاکانیان تەواو بووە. پەشیمانی بە سەریاندا دەسەپێنن، دەیانەوێت دەستبەرداری ئەو بەهایانە بن کە لە پێناویان‌دا تێکۆشاون، بەسەریاندا دەسەپێنن کە بکەونە خزمەت تورکیای تورکان. دەڵێن ئەگەر ئێوە ئەوە قەبوڵ بکەن ئێمە ئازادتان دەکەین ، ئێوە دەتوانن بژین، بە پێچەوانەوە ئێوە مافی ئەوەتان نییە کە بژین. لەبەر ئەوەی هەڤاڵانی زیندانیمان بە پێداگرییەوە ئەو قبوڵ ناکەن، لە رێگەی کۆمەڵکوژی و کوشتنەوە دەیانەوێت ناچار بە قەبوڵکردنیان بکەن. دەیانەوێت ئیرادە و ویستیان بشکێنن و ئیرادەیان بەدەستەوە بدەن. سیاسەتی دەوڵەت ئەوەیە.
دەوڵەت سیاسەتێکی مەبەستدار و رێکخراو جێبەجێ دەکات. ئامانجی ئەو سیاسەتەش وەک بە راشکاوی دەیڵێن، پاکتاوکردنی پەکەکە و لەناوبردنی کوردانە. دەوڵەتی تورک دەبێت ئیتر باش لەوە تێبگات؛ هەرچی بکەن ناتوانن کۆتایی بەو تێکۆشانە بهێنن. ناتوانن یاساکانی پەشیمانبوونەوە بەسەر گەلەکەماندا بسەپێنن. لەبەر ئەوەش لە زیندانەکاندا کولتوری بەرخۆدان و خۆڕاگری بەردەوام دەبێت. ئەو سیاسەتە بەکەڵک نایات. هەڤاڵانمان لە زیندان خۆڕاگری دەکەن.
لێرە دەمەوێت نمونەیەک بهێنمەوە. 12ی ئەیلول سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵاندا سەپاندبوو. دادگا گوایە بە ئاراستەی باشبووندا بڕیاری لەسەر دەدان تاوەکو ئەو بڕیارانە بکەن بە سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆیان. هەڤاڵان تانەییان لێدەدا و ناڕەزایەتیان دەربڕی. دەیان وت، ئێمە هیچ شتێکمان نەکردووە کە “ئێوە دەتانەوێت شتێکی باشمان بۆ بکەن” و ئەو داوایەشمان لە ئێوە نەکردووە و ئەو بڕیارەش قبوڵ ناکەین. یانی هەڤاڵانی زیندان بە پێداگری و بە ورەیەکی گەورەوە لە دژی بڕیارەکانیان دەوەستانەوە. جەنگاوەران و وڵاتاپارێزانی ئەم بزوتنەوەیە بەو رێچکە و رێبازە دەژین.
دەبێت دەوڵەتی تورک هۆشی بێتەوە سەر خۆی. دەستبەجێ کۆتایی بەو سیاسەتە چەپەڵە بهێنێت. وەک من باسم لێکرد، پێویستە گەلەکەشمان خاوەنداری لە بەهاکانی خۆیان بکەن. ئەوە تەنیا پەیوەست نییە بەو بنەماڵانەی خزم و کەسوکاریان لە زینداندان. ئەو بابەتە پەیوەندی بە سەرجەم گەلی کوردەوە هەیە. گەلی کورد لە دەرەوە، لە هەموو شوێنێک دەبێت خاوەنداری لەوان بکات. ئەوەی لێیان دەخوازرێت و چاوەڕوانییان لێدەکرێت ئەوەیە.
گارە پەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە
– لە ساڵی 2021 دا بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە قۆناغی شەڕ دەستیپێکرد. لەو قۆناغەدا ئەوەیان کردبوە رۆژەڤی خۆیان کە بە تەواوەتی پەکەکە پاکتاو دەکەن. بەڵام لە گارە گورزی قورسیان بەرکەوت و سەربەرەوژێر بوونەوە. ئێستا ئیتر قەیرانەکە ناشارنەوە. بەرخۆدانی گارە کاریگەرییەکی چۆنی دانا؟
لە کەسایەتی شەهید شۆڕش بەیتوشەبابدا ئەو قارەمانانە بە رێزدارییەوە یاد دەکەمەوە. تا ئەم گەل و بزوتنەوەیە بمێنن ئەوان دەژین. وەک ئێوەش وتتان دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر هێرشی کردە سەر گارە. بەوەش ویستیان کە ئەنجامیان دەستبکەوێت. ئامانجەکەیان تەنیا گارە نەبوو. ئامانجەکەیان فراوانتر بوو. دەیانویست کە بزوتنەوەی ئازادی بە تەواوەتی پاکتاو بکەن. ئەگەر لە گارە ئەنجامیان بەدەستبهێنایە، ئەوە درێژەیان پێدەدا. بەو پاکتاوکردنەش دەیانویست گەلی کورد قڕ بکەن. لەبەر ئەوەی دەیانزانی بە بێ پاکتاوکردنی پەکەکە ناتوانن کورد قڕ بکەن. پەکەکە هەم لەبەردەم ئەواندا دەبێتە بەربەست، هەم لە رۆحی کوردانەوە سەر هەڵدەدات. بەو گورزەی کە لە گارە بەریان کەوت ئەو پلانەی دەیانویست سەرینەگرت. سەرنەکەوتن. ئەردۆغان وتی، ‘یەکەم جارە کە ئەنجاممان بەدەستنەهێناوە’. ئەو سەرنەکەوتنی قەبوڵ کرد. ئەردۆغان پێش ئێستا بەو جۆرە دانپێدانانی نەکردبوو و قسەیەکی لەو جۆرەی نەکردبوو، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی پلان و ئامانجەکانیان گورزی بەرکەوتبوو.
لەلایەکی دیکەشەوە لەبەر یەک هەڵوەشاون. یانی لەبەردەم رای گشتیی تورکیا و جیهاندا ریسوا بوون. لەبەر ئەوەی تا ئەو کاتە دەیانوت، کەس ناتوانێت لەبەردەم دەوڵەتی تورک خۆی رابگرێت، کەس ناتوانێت بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک تێبکۆشێت. بەڵام بە تێکشکانیان لە گارە هەموو کەس بینیان کە پڕۆپاگەندەکانیان هیچ واتایەکی نییە. ئەوەش بوێری بە هەمووان بەخشی. ئەو دۆخە کاریگەری لەسەر سیاسەتیش دانا. ئەو هاوسەنگیە سیاسیانەی تێکدا کە هاتبوونە ئاراوە. یاخود گارە بۆ ئەوان بووە شکستێک کە ئەنجامی گرنگ و کاریگەری بەدواوە بوو. ئەو ئەنجامە دەریخست کە سیاسەت، دۆخ و دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک چییە. هەروەها گارە هێزی شەڕ، زیرەکی و هێزی تێکۆشانی گەلی کوردی خستەبەرچاوی هەمووان. گیانبازی و قارەمانێتی پیشانی هەموو کەسدا. بوێری بە هەمووان بەخشی. زەبرێکی قورس بەر شەڕی تایبەتی دەرونی کەوت. هەروەک چۆن لە کاتی شکستیان لە زاپ وتیان، ‘وەک ئەوەی موو لە کەرە دەربهێنین، کشاینەوە’، لە گارەش هەمان شتیان بەسەردا هات. لەبەر ئەوەش گارە لە مێژووی ئێمەدا خاڵێکی گرنگی وەرچەرخانە. پەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە. گورزێکی گەورەی لە دسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وەشاند.
ئەگەر لەمڕۆدا دەسەڵات هاتبێتە ئاستی لەناوچوون ئەوە گارە بووەتە خاڵی وەرچەرخان. کەوتنە ناو قۆناغی خلۆر بوونەوە و سەرەوژێربوونەوە کە بە گارە دەستیپێکرد، لە ئێستادا لێی تێگەیشتوون، بەڵام تادێت باشتر لێی تێدەگەن. ئەگەر دەتانەوێت لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە رزگارتان بێت لە رێگەی تێکۆشانی بزوتنەوەوە دەبێت. پێویستە هەموو کەسێک لەوە تێبگات. هەموو کەس دەزانێت کە تا ئەو کاتەش ئێمە دیلەکانی شەڕمان دەپاراست. ئێمە زۆر جار دیلەکانی دەستمان دانەوە. زۆر دەزگا و دامەزراوە بوونە نێوەندگیر لە نێوان ئێمە دیلەکانمان دانەوە. دەوڵەتی تورک چی کرد، بۆ خۆی مردن و کوشتنی ئەوانی کردبووە بەرنامەى خۆی و ئەو هێرشەى ئەنجامدا. لەبەر ئەوەی مردنی ئەوان بۆ ئەم دەسەڵاتە هیچ واتایەکی نەبوو. دواتر هێرشیان کرد و سەرجەمیانیان کوشت. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە مردنی ئەو دیلانە بەرپرسە. ئەگەر هێرشەکانیان رابگرتایە ئێستا ئەو مرۆڤانە لەژیاندا بوون. ئێستا لە ناو بنەماڵەکانیاندا دەبوون.
لێرەدا دەمەوێت شتێک بڵێم، محەمەد عەلی شاهینی ئاکەپەیی لە کاتی قۆناغی زاپ لەبارەی ئەو سەربازانەی بەدیل گیرابوون وتبووی، ‘دڵخۆش نەبووم کە ئەوانە بە دیل گیراون’ واتە دەیویست بڵێت، چاومان پێتان هەڵنایەت، کە ئێوە زیندوون، یان دەیویست بڵێت، بۆچی نەمردوون.ئەوەش مامەڵەی ئەوان لەگەڵ سەربازانیان نیشان دەدات. یان زیندووبوونی ئەو سەربازانە بۆ ئەوان هیچ واتایەکی نییە، بە مردنیان دڵخۆس دەبن. چونکە بە مردنی ئەوان شانۆگەری و خۆنوێنی دەکەن، بەوە دەیانەوێت فاشیزم، نەتەوەپەرەستی، دەسەڵاتی خۆیان بەهێزتر بکەن. ئەو شتانەی دەیانویست لە گارە ئەنجامی بدەن هەر ئەوە بوو.
بەشی دووهەم:-
– دەوڵەتی تورکی فاشیست دوای ئەوەی لە گارێ گورزی بەرکەوت بۆ ئەوەی تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە ئەمجارەیان روویکردە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین. بەرخۆدانی گەریلا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بەتاڵ کردەوە. بە گشتی لە ساڵی 2021دا بەرخۆدانی گەریلا گەیشتە چ ئاستێک؟
من بە رێزدارییەوە یادی قارەمانەکانی مامڕەشۆ، زەندۆرا، وەرخەلێ، گرێ سۆر دەکەمەوە. بەو گیانبازانەوە بزوتنەوەکە زیاتر گەشایەوە. لە مێژووی ئێمەدا گیانبازەکانمان زۆر چالاکیان ئەنجامداوە. گیانبازییەکانی زیندانی ئامەد، گیانبازی زیلان لە دێرسیم، هێڵی بەرخۆدانی بۆ ئاستێکی باڵاتر هەڵکشاند. ئەو پێوانانەی بەرخۆدان کە لەو کاتەی رێبەرایەتی بزوتنەوەکەی دامەزراند، بۆ خۆیان بە بنەما گرت. بۆ ئێمەش ئەو پێوانانەی کە گیانبازان دایانڕشت بنەمایە. وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی بە گوێرەی ئەو پێوانانە دەکرێن.
گەریلا لە دۆخێکی دژواردایە، لە دژی هەموو جۆرە چەکێک بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدات. بەو شێوەیەش گورزی قورس لە دەوڵەتی تورک وەشێنراوە. دەوڵەتی تورک وایدانابوو شکستەکەی لە گارێ بە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین قەرەبوو بکاتەوە و پلانەکانی لە گارێ سەربخات. لە بەر ئەوەش هێرشەکانی چڕ و قورس کردەوە. ئەگەر لەو هێرشانەدا سەربکەوتنایە، بەو جۆرە دەچوونە هەڵبژاردن و رەوایەتیان بە دەسەڵاتەکەیان دەبەخشی. دەیانویست ئەو پەیامە بگەیەنن کە ئەوان بەهێزن. بەڵام گەریلا قارەمانەکان رێگەیان پێنەدان. گەریلا هەروەک چۆن لە گارێ ئامانجەکانیانی بەتاڵ کردەوە، لە گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش پوچەڵی کردنەوە.
دەوڵەتی تورک بۆی دەرکەوت کە سەرەڕای ئەو هەموو چەکەش ناتوانن بگەنە ئەنجام، ئەمجارەیان پەدەکە دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان هێنایە ناوەوە. یاخود دەوڵەتی تورک ویستی لە رێگەی پەدەکەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەڵام هەرچەندە لە لایەن پەدەکەشەوە هاوکاری کران، ئامانجەکانیان نەپێکا. ئەمجارەیان چەکی کیمیاییان بەکارهێنا. لە دژی ئەوەش گەریلا قارەمانەکان بەرخۆدانیکی مێژووییان ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک و پەدەکە وایاندانابوو کە لە بەرامبەر چەکی کیمیاییدا گەریلا ناتوانێت خۆی رابگرێت. گەریلاش لەبەرامبەر هەموو جۆرە چەکێک لەوانە چەکی کیمیایی بەرخۆدان دەکات. لەبەر ئەوەش دەوڵەتی تورک ناچار بوو لەو گۆڕەپانانەی ماوەی هەشت مانگ بوو مابوونەوە، بکشێنەوە. گەلەکەشمان دەبێت ئەوە بزانێت. ئەوە بە بەرخۆدان و قارەمانێتی هەڤاڵان روویدا. گەریلا گیانی خۆی بەخشی و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلەکەمان راگرت.
ئەو کۆنسێپتەی (دید) دەوڵەتی تورک لەسەر پەکەکە و گەلی کورد کۆنسێپتی پاکتاو و کۆمەڵکوژیە. لەو کۆنسێپتەدا هەم دەوڵەتی تورک و هەم پەدەکەشی تێدابوو. هەڵبەت لە پشت ئەوانیشەوە هێزی دیکەش هەبوون بەڵام بە کردەوە ئەوەی جێبەجێیان دەکرد پەدەکە و دەوڵەتی تورک بوون. ئەرکی پەدەکە گەمارۆدانی گەریلا و لە جوڵە خستنی گەریلابوو، هەر وەها ئەرکی ئەو بوو کە هەرێمەکانی گەریلا بداتە دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورکیش بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی پەدەکە پێی دەدات ئامانجی پاکتاوکردنی گەریلای هەبوو. ئەگەر شەهیدبوون روویان دابێت ئەوە تەنیا بە چەکی دەوڵەتی تورک نەبووە، لەوەدا پەدەکەش رۆڵی هەیە. ئەگەر پەدەکە گەمارۆی نەسەپاندایە، ئەگەر ئابڵۆقەی نەدایە، زانیاری نەدایە دەوڵەتی تورک ئەو نەیدەتوانی ئەوانە بکات. پێویستە گەلەکەمان ئەوە بزانێت. لەبەر ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا داستانی نەبەردی دەنوسرێنەوە.
– ده‌وڵه‌تی تورك كۆمه‌ڵكوژكه‌ر به له‌ئێستاش له دژی گه‌لی كورد و گه‌ریلا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابوو، به‌ڵام له ساڵی 2021دا ئه‌و كاره‌ی زیاتر كرد. به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی زۆر به‌دواوه بوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك هێشتاش چه‌كی كیمیایی هه‌ڵده‌دات. رای ئێوه له‌و باره‌وه چییه؟
ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ركاتێك ته‌نگه‌تاو ده‌بێت چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. نه‌ته‌نیا هه‌ر له‌ئێستادا چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، كاتێك مرۆڤ له رابردوو ده‌ڕوانێت زۆر جار ئه‌و كاره‌ی كردووه. له سه‌ره‌تادا ئیحسان سه‌بری چاغڵانگیر به راشكاوی وتبوو كه ده‌رسیمیه‌كانیان له ئه‌شكه‌وتدا چۆن ‘وه‌ك مشك’ ژه‌هرخوارد كردووه. هه‌روه‌ها كاتێك مرۆڤ له مێژووی به‌رخۆدانی ئێمه ده‌ڕوانێت له زۆر گۆڕه‌پاندا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراون. له ساڵی 2012دا له ئاڤاشینه‌وه تا زاپ، دێرسیم له زۆر هه‌رێم چه‌كی كیمیاییان هه‌ڵدا. ئه‌و دۆخه كاراكته‌ری ده‌وڵه‌ت نیشان ده‌دات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكه له دژی گه‌لان، دیموكراسی و ئازادییه. وه‌ك چۆن پێشتر زۆر كۆمه‌ڵگایان پاكتاو كرد ئێستاش ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد پاكتاو بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ په‌یوه‌ندیان رێكخست. به هاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ ویستیان گه‌لی كورد قڕ بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌یانزانی ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن.
ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا تێوەگلاون، به‌رپرسن له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی
بۆ نمونه ئێستا ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. له دۆخی ئاسایی‌دا ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویسته قه‌ده‌غه‌ی بكات. به‌ڵام ده‌بینین كه ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیان لێده‌رنایات. ده‌وڵه‌تی توركیش ئه‌وه ده‌قۆزێته‌وه و زیاتر چه‌كی كیمیایی هه‌ڵده‌دات. یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێده‌نگن. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ماددین. له‌به‌ر ئه‌وه ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا لاڵبوون. ته‌نیا ده‌وڵه‌تی تورك به‌رپرس نییه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، ئه‌وانیش به‌رپرسن. بۆ نمونه كاتێك له ناوچه‌یه‌ك چه‌كی كیمیاییش به‌كارنه‌هێنرابێت، ته‌نیا ناویشی هێنرابێت زۆر هه‌نگاو ده‌گرنه‌به‌ر. به‌ڵام له كوردستان له دژی چه‌كی كیمیایی كه‌سی ده‌نگی لێده‌رنایات، هانیش ده‌درێت. پێویسته گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه ببینێت. هه‌ر وه‌ك چۆن یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر ئێمه‌دا جێبه‌جێ ناكرێن، پێویسته ئێمه‌ش یاساكانی ئه‌وان به فه‌رمی نه‌ناسین، هه‌ر كات ئێمه‌یان قبوڵ كرد ئه‌و كات ئێمه‌ش ئه‌وان قبوڵ ده‌كه‌ین.
ده‌وڵه‌تی تورك، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ناتۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان با بزانن هه‌ر چی چه‌كیش به‌كاربهێنن ئێمه تێكۆشانی خۆمان درێژه پێده‌ده‌ین. با لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بكه‌ن. با نه‌ڵێن ئێمه چۆكیان پێداده‌ین، كه‌س ناتوانێت چۆكمان پێدابدات و ناچار به خۆبه‌ده‌ستوه‌دانمان بكات، با هه‌موو كه‌سێك به باشی ئه‌وه بزانێت.
په‌ده‌كه كاری ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجام ده‌دات
ساڵی 2021 له لایه‌كه‌وه به‌رخۆدانی گه‌ریلا به‌ره‌وپێشچوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خیانه‌تی په‌ده‌كه. له بۆسه و داوی په‌ده‌كه‌دا نۆ گه‌ریلا شه‌هیدبوون. ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی په‌ده‌كه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گه‌ل و سیاسه‌تی كورد دانا؟
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه هه‌بووه. په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیش په‌یوه‌ندی هه‌یه. به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك جاران نییه. به ته‌واوه‌تی تێكه‌ڵ به كۆنسێپت (دید) ده‌وڵه‌تی تورك له دژی په‌كه‌كه بووه. وادیار ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ندێك به‌ڵێنیان به په‌ده‌كه داوه. په‌ده‌كه‌ش له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیدراون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركدا یه‌كی گرتووه و له‌لای وایه كه ده‌توانێت به‌و جۆره په‌كه‌كه له ناو ببات. له‌وان وایه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بكات هه‌موو شتێكی بۆ ده‌مێنێته‌وه. واته سه‌رجه‌م ئه‌و به‌هایانه‌ی په‌كه‌كه ئافراندونی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌توانن له‌ناویان ببه‌ن. بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك یه‌كیگرتووه و له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كات. په‌ده‌كه هێزێكی له‌و جۆره نییه كه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بێت و ته‌نیا پشتتیوانی له ده‌وڵه‌تی تورك بكات. نه‌خێر، په‌ده‌كه له ناو شه‌ڕه‌كه‌دایه. له پیلانگێڕی دژی په‌كه‌كه‌دا ئه‌ركی په‌ده‌كه‌ش و ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی توركیش دیاره.
بۆچی پەدەکە پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکات؟ چی روودەدات ئەگەر پشتگیری نەکات؟
وەک گوتم دەوڵەتی تورک چەند بەڵێنێکی پێداون واتە بەڵێنەکانی وەک؛ “ئەگەر پەکەکە لەناوببرێت، ئێوە لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، ئەوا لە باشور بەردەوام دەبن، ئێمە لە بەرامبەر ئێوەدا ناوەستینەوە” پەدەکەش پشت بەو بەڵێنانە دەبەستێت و لەبەردەم گەریلادا بۆسە دادەنێت. لە بۆسەیەیدا 3 هاوڕێ و 7 هاوڕێ لە بۆسەیەکی دیکەدا کرانە ئامانج. هاوڕێیەک بە زیندوویی ڕزگاری بوو و خۆی گەیاندە ئێمە. هیچ زانیارییەک لە هاوڕێیەکی دیکە وەرنەگیراوە. ئەمە ڕاستیەکەیە. ئەرکی دەوڵەتی تورک ئێستا لەلایەن پەدەکەەوە جێبەجێ دەکرێت. هەر وەک چۆن دەوڵەتی تورک بۆسە دادەنێت و هەڤاڵان شەهید دەکات و زیندانیان دەکات و هەزاران کەس ئەشکەنجە دەدات. پەدەکەش بۆسە بۆ لەبەرانبەر هەڤاڵانمان دادەنێت و شەهیدیان دەکات. بانگەشە لەبەرانبەر هەندێک کەس دەکات و دەستگیر و ئەشکەنجەیان دەدات. پەدەکەش ڕێگە نادات ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڕژێمی فاشیستەوە لە باکور هەڵاتون بە ئازادی بژین. پێیان دەڵێت “یان خزمەتمان دەکەن، ببن بە سیخوڕمان، یان تەسلیمی دەوڵەتی تورکیاتان دەکەم، تۆ نا‌توانیت لە هەرێمەکەم بمێنیتەوە”
دەوڵەتی تورک لاشەی گەریلا ئەشکەنجە دەدات، تەرمەکان بە پۆستە ڕەوانەی خێزانەکان دەکات، هەروەها پەدەکە گەریلا شەهید دەکات و تەرمەکانیش ناداتە خانەوادەکانیان. خێزانەکان دەڵێن ‘ تەرمەکانمان بدەنێ’ بەڵام پەدەکە نە بە بەڵێ و نە بە نا، وەڵام ناداتەوە. گەلەکەمان داوا لە پەدەکە دەکەن کە بۆچی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دژی گەریلاکان کار دەکات و هەوڵ دەدات تێبگات پەدەکە خۆی بەحزبێکی کوردی دەزانێت و دەڵێت ” ئێمە دەستکەوتەکانی کورد دەپارێزین” بەڵام جیهان دەزانێت کە دەوڵەتی تورک دوژمنی کوردە. بۆیە هەمووان دەیانەوێت بزانن پەدەکە چۆن لەگەڵ وەها دەوڵەتێک دژ بە گەریلا کار دەکات. گەلەکەمان ئەو ڕێبازانەی پەدەکە قبوڵ ناکەن. سیاسەتی پەدەکە سیاسەتێکی هەڵەیە. خزمەتی گەلی کورد ناکات، خزمەتی دەوڵەتی تورک دەکات. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی پەکەکە و قڕکردنی گەلی کوردە. ئەمە ئاشکرایە هیچ کەسێک چاوەڕێی نەدەکرد کە پەدەکە سیاسەتێکی لەو شێوەیە پەیڕەو بکات بەڵام ئەمڕۆ ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکات.
جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت. ئەم جەنگە ئەو هاوسەنگییەی لە دژی گەلی کورد دانرابوو لەناوبرد و خزمەتی بە گەلی کورد کرد. دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کوردان چونکە بینیبووی گەلی کورد لەم شەڕەدا سەردەکەوێت. ئەگەر کورد بتوانێت لەم شەڕەدا یەکبگرن، ئەوا دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنن. دەرفەتێکی زۆر گرنگە لە مێژووی گەلی کورددا دروست بووە، هەر کەسێک خۆی بە کورد دەزانێت، بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد شەڕ بکات، دەبێت ئەم دەرفەتە لەبەرچاو بگیرێت. پەدەکە لە جیاتی ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە بکات. لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە دوژمنی کوردە. واتە ئەو دەرفەتانەی کە هەیە لەناو دەبات. نابێت گەلەکەمان ئەم سیاسەتە قبوڵ بکات.
لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانی ژنان فراوان دەبێت. بەتایبەتی لەساڵی 2021دا خەباتی ژنان گەیشتە ئاستێکی بەرز. تێکۆشانی ئازادی ژنان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
پێشتر خەباتی ژنان هەبووە و لەوانەیە لاواز بووبێت، زۆر ڕێکخراو نەبوون، بەڵام تێکۆشان هەبوو. ئەمەش جوڵەی ژنانی بەرەو پێشەوە نەبرد. چونکە بەناڕەزایی ڕەفتاریان دەکرد. لێرەدا ڕێبەرتی ئەرکێکی مێژوویی بۆ ژنان و مرۆڤایەتی جێبەجێ کرد. تیۆری و فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای بزووتنەوەی ژنانی دامەزراند. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێگەی بۆ ڕێکخراوەیی ژنان کردەوە. بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژنان کرد. بزووتنەوەی ژنان بە پشتیوانی ڕێبەرتی بنەمایەکی فەلسەفی و ئایدیۆلۆژیی هەبوو. ئەمەش بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی بەهێز کرد. ئەم دۆخە هەمو بزووتنەوەی ژنانی لە جیهاندا پێشخست و بزووتنەوەکەمانی بەهێز کرد. ئەگەر ئەمڕۆ ژنانی کورد پێشەنگی تێکۆشان بکەن، لەبەر ئەوەیە کە هێڵی ڕێبەرتیان کردووەتە بناغە. ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی ژنان نمونەیەکە بۆ هەموو ژنانی جیهان. ئەمەش هۆشیارییەک بۆ ژنی کورد و گەلی کورد دروست دەکات.
ڕۆژێک دێت و هەمووان دەڵێن کە ڕێبەری ئاپۆ خزمەتێکی گەورەی بە ژنان و کۆمەڵگا و هەموو مرۆڤایەتی لە کەسایەتی ژناندا کردووە. چونکە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا مرۆڤ بناغەیەکی فیکری و فەلسەفی بۆ بزووتنەوەی ژنان داناوە، ئەویش ڕێبەرتیە. ڕێبەرایەتی وتی پەکەکە بزووتنەوەیەکی ژنانە واتە بزووتنەوەی ئازادییە ژنانە. هێزی پێشەنگیان لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی‌دا دروستکرد. بۆیە لەگەڵ ژناندا هۆشیاریی ئازادی دروست بوو. لەبەر ئەوە ئیتر ژنان دەسەڵاتی پیاوسالاری قبوڵ ناکەن، ئەوان دەبینن کە بزووتنەوەی ژنان کاریگەری گەورەی لەسەر سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەیە. لەبەر ئەوەیە کە ئەوان بە توڕەییەوە هەڵسوکەوت دەکەن. دەسەڵاتدارانی پیاوسالاری لە تورکیا ولە ئاستی نێودەوڵەتیدا هێرش دەکەنە سەر ژنان.
لە تورکیا سلێمان سۆیلو بە ڕوونی ژنانی کردە ئامانج و وتی: “پەکەکە ڕێکخراوێکی ژنانە، دەبێت ڕێگری لە ژنان بکەین” بەم شێوەیە ژنانی کردە ئامانج. واتە هەموو ڕۆژێک ژنان دەکوژن، ئەشکەنجە دەدەن، سووکایەتیان پێدەکەن، دەستگیریان دەکەن، دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان. بەم شێوەیە دەیانەوێت ئیرادەی ژنان بشکێنن.
ژنانیش لە دژی ئەمە لەسەر پێن. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕۆڵی خۆیان لەخەباتی ئازادی و دیموکراسیدا جێبەجێ دەکەن. ڕۆح دەدەنە کۆمەڵگا و بزووتنەوەکەمان. حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە وەر وەک چۆن دوژمنی گەلی کوردە و بە هەمان شێوە دوژمنی ژنانە. لە دژی ئەمە ژنانی کورد و تورک پێکەوە شەڕ دەکەن. لە مێژوودا، وەک بۆ کرێکاران دەوترێت: “تەنها شتێک کە لەدەستیان دەدەن زنجیرەکانیانە”، هەمان ڕستە بۆ ژنانیش ڕاستە. بەم تێکۆشانە ژنان دەتوانن زنجیرەکانیان بشکێنن. هیچ شتێک نیە بۆ دۆڕاندن جگە لەوە. ئازادی سەردەکەوێت. نەک هەر بۆ خۆیان سەردەکەون بۆ هەموو مرۆڤایەتی سەردەکەون. ئێمە پێمان وایە لە ساڵی 2022دا تێکۆشانی ژنان بەهێز دەبێت.
ساڵی 2021 دۆسیەی داخستن دژی هەدەپە کرایەوە بەڵام بەپێی ئامارەکان، سەرەڕای فشار و زۆرداری، کاریگەری هەدەپە زیادی کردووە. واتە دەوڵەت نەیتوانی ئیرادەی ئازادانەی خەڵک تەسلیم بکات. بەرگری لەم ئیرادەیە ئازادە و ئەو ڕووداوانە چۆن هەڵدەسەنگێنیت کە لە ساڵی 2021دا لە سیاسەتدا ڕوو دەدەن؟
ڕێبەر ئاپۆ خەبات دەکات کە گەل لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان بکات. گەلی کورد هەوڵێکی مێژوویی داوە و تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجام داوە. لە ئەنجامدا دەستکەوتێکی وەها بەدیهاتووە کە لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی تێدەکۆشێت. لەسەر ئەم بنەمایەش شۆڕشێکی دیموکراتی لە کوردستاندا ئەنجامدرا. لەحاڵەتێکی وادا زەحمەتە ئەم شۆڕشە لەناوببرێت و ئەو خەڵکەی ئەم شۆڕشەی دروست کردووە چونکە گەلی کورد لەخەوی مردن بەئاگا بوو. هەروەها هەموو شتێکی لە خەبات و ژیاندا بینی. هیچ شتێک نەماوە کە گەلی کورد نەیبینیبێت. بۆیە کەس ناتوانێت بەئاسانی ئەو خەڵکە لەناوببات و ناتوانێت ئیرادەی ئەم گەلە بشکێنێت، واتە خۆی بەدەستوە نادات. چونکە ئەم کەسانە لە فەلسەفەی ڕێبەرتی تێگەیشتبوون، ئەو بەهایانەیان بینی کە دروست بوون. گەلی کورد تامی ئازادی کردووە. کەس ناتوانێت وای لێبکات کە هەنگاو بەرەدواوە بنێت و خۆبەدەستەوەدان مەحاڵە.
بەهۆی شۆڕشی دیموکراتی لە کوردستان سیاسەتی دیموکراتی لە ئەنجامدا دروست بوو. بێگومان چەپی تورک و دێموکرات و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانیش کاریان بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی دێموکراتی کردووە، بەڵام سیاسەتی دێموکراتی لە ڕێگەی کاری ڕێبەرتیەوە گەیشتووەتە ئەو ئاستە مەزنە. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەرتی لە کوردستان شۆڕشێکی دروست کردووە. لەنێو گەلی کورددا عەقڵییەتی ئازادی و دیموکراسی دروست بوو. دەوڵەتی تورک هەرچییەک بکات ئیتر ناتوانێت گەلی کورد لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی‌دا بگەڕێنێتەوە. سیاسەتی دیموکراتیش لەسەر بنەمای ئەم ئەنجامانەی شۆڕش دروست بوو. نەک تەنها هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، لە تورکیا ئەوەی لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتییە، کە دەیەوێت تورکیا دیموکراتی بێت کار دەکات دەبێتە ئامانج، هێرش دەکاتە سەر هەموویان بەڵام لە هەمووشیانەوە زیاتر فشار دەخەنە سەر هەدەپە. چونکە هەدەپە خاوەنداری لە هەمووان دەکات. واتە خاوەنداری لە دەستکەوتی هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی دەکات.
پێویستی سەرەکی لە تورکیا بە بەهێزکردنی هاوپەیمانی دیموکراتی هەیە
هەدەپە دەیەوێت سیاسەتی دیموکراتی لە تورکیا پەرە پێبدات. دەیەوێت تورکیا بکاتە کۆماری دیموکراتی. تورکیا هیچ ڕێزێکی لە ناوەوە و دەرەوە نییە. ئەوان بەدوای سیاسەتدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی تورکیا لەو دۆخە دەربچێت. بۆ ئەوەی لە نێو گەلاندا یەکێتی دروست ببێت پێویستە تورکیاش لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەڕێزەوە بجووڵێتەوە. چارەسەری کێشەکان لەتورکیا لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی هێزەکانی ئازادی و دیموکراسییەوە دەبێت، واتە بەرژەوەندی حزبەکەی نا، بەڵکو بەرژەوەندی تورکیا دەکاتە ئامانج. بۆ ئەم سیاسەتەی دەیکات بێگومان کەموکورتی و لاوازییان هەیە بەڵام سیاسەتی ڕاست و دروست پەیڕەو دەکەن. بەهۆی سیاسەتی دروستەوە فشار و ئەشکەنجە و دەستگیرکردن لەبەرانەریان هەیە. گەلیش ئەمە دەبینێت.
هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت. هەموو کەس دەبینێت کە ئاکەپە – مەهەپە تەنیا خۆی دەپارێزێت و ئەوانەی دیکەش وەک دوژمن و خیانەتکار ڕادەگەیەنێت. هەدەپە ئەو هەڵسەنگاندنە ئەنجام دەدات، چونکە گەلی هەیە. حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت کوردان لەناوببات و هەدەپەش بەم شێوەیە بەرەنگاری دەبێتەوە. دەڵێت ئەم سیاسەتە تورکیا تێکدەشکێنێت. دەبێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. ئەگەر ئەو کێشەیە بە دیموکراسیانە چارەسەر بکرێت تورکیا سەردەکەوێت. گەلانیش، هێزە دیموکراسیخوازەکان، خاوەنداری لە هەدەپە دەکەن. بە پێچەوانەوە فشار ناتوانێت هەدەپە لاواز بکات، هەدەپە بە فشار بەهێزتر دەبێت.
لەتورکیادا پێویستی بنەڕەتی بە پتەوکردنی هاوپەیمانیی دیموکراسی هەیە. نابێت ئەم هاوپەیمانییە تەنیا لە کۆمەڵێک چەپ و دیموکرات پێک بێت. پێویستە هەموو ئەو کەسانەی کە لە هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپەوە بێزارن، بەشداری لەم هاوپەیمانیە ببن. تەنها بەم شێوەیە ئەنجامەکان بەدەست دەهێنرێت. هاوپەیمانیی دیموکراتی کاتێک هەموو ڕەنگەکانی تورکیا نوێنەرایەتی دەکرێت ئەو هێزە لەو کاتەدا ناتوانێت بەرگری بکات و تەواو بوو. ئەگەر ئەم جۆرە هەنگاوانە بگیرێتە بەر، لە ساڵی 2022دا حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە تێکدەشکێنرێت.
ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست لە ساڵی 2021دا هێرشی قورسی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا. بەرپرسانی دەوڵەت ڕۆڵیان هەیە لەهێرشە ڕەگەزپەرستەکان و ڕووداوەکانی دەستدرێژیدا. ئەم هێرش و کوشتارانە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکە کە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبات. پێشتر لەسەر ئەم بنەمایە دروست کراوە. بۆیە هەمیشە دوژمن بۆ خۆی دروست دەکات و بەم شێوەیە دوای فاشیزم و ڕەگەزپەرستی دەکەوێت.
هێرش و کوشتار دژی گەلی کورد ئامانجێکی هەیە. دەوڵەتی تورک هەوڵی داوە ڕێگری لە هاوپەیمانیی گەلی تورکیا بکات چونکە گەلی کورد بە دوژمن دەبینێت. بەم شێوەیە دەیویست کۆمەڵکوژیی کوردان بگەیەنێتە ئامانج، بەڵام رێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانەوە ئەو ستراتێژییەی دروست کرد و پەیوەندی گەلی کورد لەگەڵ گەلی تورکیا دروست کرد. دەوڵەتی تورک ئەمەی بە هەڕەشە زانی. ئەوان خۆیان دەیانەوێت کورد لەناوبەرن، بۆیە هەوڵ دەدەن ڕێگە لە پێکهێنانی هاوپەیمانی بگرن. بۆیان دەرکەوت کە گەلی کورد لە تورکیا هێزێکی مەزنە و کاریگەری زۆری لەسەر سیاسەتی تورکیا هەیە. مەترسیەکی گەورە هەیە بۆ سەریان ئەگەر ڕێگرییان لێنەکەن. بۆ نموونە کوردیان لە کۆنیا کۆمەڵکوژ کرد. ئەمە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیایە. بەهۆی ئەم عەقڵیەتەوە سیاستی کورد قبوڵ ناکەن. لە کۆنیاەوە تا ئیزمیر، بۆ ئیستەنبول، لە زۆر ناوچە، ئەگەر هێرش بکەنە سەر کوردان، ئەگەر بکوژن، برینداریان بکەن بەم هۆیەوەیە. بۆیە بەم شێوەیە دەیانەوێت کورد بترسێنن. بۆ ئەوەی کورد بەرامبەریان نەوەستێتەوە و پەیوەندی بە گەلی تورکیاوە نەکات و هەڕەشەیان بۆ دروست نەکات، دەیانەوێت کورد بکەنە تورک. ئەگەر لەشفرۆشی و هێرۆین و سیخوڕی بڵاوببێتەوە ئەوە بەشێکە لە سیاسەتی جینۆساید. هەوڵ دەدەن بەم شێوەیە کۆمەڵگای کوردی دابەش بکەن و لە ئازادی و دیموکراسی و بەهاکانیان دووریان بخەنەوە.
بەم شێوەیە دەیانەوێت کورد لەناوبەرن و کوردستان بکەنە دەوڵەتێک بۆ خۆیان و تەنیا تورک و سوننە لە سەرتاسەری تورکیادا هەبن. بۆیە ئایین و مەزهەبەکان و گەلانی تر هەمووی ڕەتدەکەنەوە. دەیانەوێت تەنها تورک و سوننە و ئاکەپە -مەهەپە قبوڵ بکەن. هەموو کەسێکی تر خیانەتکار دەبینن و دەیەوێت لەناویان ببات. ئەمەش هۆکاری بڵاوبوونەوەی لەشفرۆشی و سیخوڕی و هێرۆینە و بەتایبەتی لەکوردستان. ئامانجیان لەناوبردنی گەلی کوردە لەبەر ئەوەیە ئەوان هەموو ئەمانە دەکەن.”