زیلان ڤەژین: تێكۆشانی گه‌لی كورد له پێناو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دیموكراتیك كردنی ئێراندایە. بەشی ١ و ٢
زیلان ڤه‌ژین هاوسه‌رۆكی په‌ژاك رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ ده‌بێته ساڵی تێكۆشانی گه‌لان و راشیگەیاند، له‌پێناو دیموكراتیك كردنی ئێران و سه‌رخستنی دۆزی ئازادیی گه‌لانی ئێران گوڕ به تێكۆشانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
زیلان ڤه‌ژین هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ساڵی ٢٠٢١ له رووی تێكۆشانی گه‌لانی ئێرانه‌وه كرد و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی له ئامانجه‌كانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كرد.
بەشی یەكەم
زیلان ڤه‌ژین باسی له‌وه‌كرد، كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناو شه‌ڕ و ئاڵۆزیی دژواردایه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا شه‌ڕی جیهانیی سێهه‌م نزیكه‌ی ٢٠ ساڵی تێپه‌ڕاندووه و وتی، “ئه‌و شه‌ڕه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌م ناكۆكی زۆر قوڵ هه‌ن و هه‌م رێككه‌وتنی تاكتیكی و ستراتیژی هه‌ن. له ئه‌نجامدا جیاوازیی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م له‌گه‌ڵ جەنگی جیهانیی دووه‌م و یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، كه زۆر هێزی گه‌وره، یان دوو به‌ره‌ی گه‌وره و دیار له دژی یه‌كتر له شه‌ڕدا نین. سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به شێوازێك ده‌یه‌وێت درێژه به سیستمه‌كه‌ی بدات. له ناو ئه‌و سیستمه‌دا ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یی كۆنسێرڤاتیڤ (موحافزکار)ی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و شه‌ڕه‌دان. ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت له‌و گێژاو و هاوكێشهیەدا و لە سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببنه ئاكته‌رێك و له هه‌مان كاتدا هه‌ژمۆنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك هێزێك له شوێنەکەی پێشترەوە و هێزی پێشتری خۆیانی تیادا جێگیربكه‌ن”.
زیلان ڤه‌ژین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه چه‌ق و ناوەندی ئه‌و شه‌ڕه كوردستانه، گه‌لی كوردیش به شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداره تێیدا و به‌و جۆره درێژه‌ی پێدا، “به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ شۆڕشی رۆژئاوا ئه‌و شه‌ڕه بێ پسانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ر جاره و گۆڕه‌پانی خۆی ده‌گۆڕێت، هه‌ندێك جار عێراق و هه‌ندێك جاریش سوریا و هه‌ندێك جاریش وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك ناوه‌ندی هه‌ر دوو شوێنه‌كه ده‌بن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دیزاینكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر هێز هه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت تێیدا رۆڵیان هه‌بێت و هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت به پڕۆژه‌ی خۆی له‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌شدار بێت، به‌ڵام هیچ هێزێكی خاوه‌ن پرۆژه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراتیك نین، پرۆژه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه و چه‌سپاندنی دیموكراسی له رۆژهڵاتی ناوه‌ڕاست دا پێنیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و هێزه‌ی خاوه‌نی ئاڵترناتیڤه و هێزی چاره‌سه‌ریه، گه‌لی كورده، كه به پێشه‌نگایه‌تیی هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ كه له به‌رامبه‌ر سیستمی نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت سیستمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك پێشكه‌ش ده‌كات، یاخود رێبه‌رایه‌تی دیموكراتیزه‌كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كرده پرۆژه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له تێكۆشانی گه‌لانی ناچه‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له بنچینه‌دا له كه‌سایه‌تیی رێبه‌ر ئاپۆدا گه‌لی كورد كراوه‌ته ئامانج و ده‌ستنیشانكراوه و بێ پسانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر گه‌لی كورد و ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامن.
رۆڵی ئێران له شه‌ڕی سێهه‌می جیهانیدا
له‌و شه‌ڕه‌دا ئێرانیش وه‌ك هێز و ده‌وڵه‌تێكی كۆنسێرڤاتی ناوچه‌كه به‌شداره. زۆر به ئاشكرایی به‌شدار نییه و هه‌میشه وه‌ك له په‌راوێزه‌وه سیاسه‌تی خۆی به شێوازێكی رۆژانه به‌ڕێوه‌ده‌بات و ده‌یه‌وێت به‌و شێوازه‌ش رۆڵی خۆی بگێڕێت. به‌تایبه‌تی به رێككه‌وتنی شاراوه له‌گه‌ڵ عێراق، سوریا و توركیا درێژه به شه‌ڕ له دژی كورد ده‌دات. ئێران هیچ كات به ئاشكرا و زۆر به روونی شه‌ڕی له دژی هه‌موو كوردان به‌ڕێوه‌نه‌بردووه، به‌ڵام بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێرشێكی زۆر دژوار و سیاسه‌تی پاكتاوكردن په‌یڕه‌و ده‌كات. سیاسه‌تێك، كه كۆمه‌ڵگا بێ ئیراده، بێ هیوا و بێ باوه‌ڕ به تێكۆشان بكات و له بنه‌ڕه‌تدا خۆی وه‌ك هیوایه‌ك نیشان بدات، بەڕێوەدەبات. له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵگایه‌كی نۆرماڵ و ئاسایی هەبێت، کە به پێی هه‌لومه‌رجی هه‌نوكه‌یی خۆی بگونجێنێت، واته كۆمه‌ڵگا له سیاسه‌ت دابماڵێت. واته نههێڵێك كۆمه‌ڵگایەکی سیاسی دروست بكرێت، یانی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت من له سه‌ر رێبازێكی سیاسی تێده‌كۆشم، به مسۆگه‌ری ده‌گیرێت، رووبه‌ڕووی له‌سێداره‌دان و توندترین سزای قورس ده‌بێته‌وه. له بنچینه‌ی سیاسه‌تی ئێران له به‌رامبه‌ر كوردیشدا چه‌مكێك كه له به‌ره‌یه‌كی دژی كورد ساز بووه و شاراوه‌ته‌وه. ئێمه وتمان كه نابینرێت، به‌ڵام پاكتاو و كۆمه‌ڵكوژی شاراوه له هێڵی كولتوری، ناسنامه‌یی و ئیراده‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
تێكۆشانی گه‌لی كورد له پێناو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دیموكراتیك كردنی ئێراندایە
ئێمه ده‌زانین بۆ ئەوەی له ئێران رێگه بۆ دروستبوونی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان دروست بکرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه به پێششهنگایهتیی كورد ده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له سه‌ر بنه‌مای پرۆژه، روانگه و ئاڵترناتیقێک، کە رێبه‌ر ئاپۆ پێشكه‌شی كردووه، واته له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تێده‌كۆشێت و خۆی رێكخستووه. گه‌لی كورد نه ته‌نیا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا بۆ دیموكراتیك كردنی هه‌موو گه‌لانی ئێران تێده‌كۆشێت و له خه‌باتدایه. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌كرێته ئامانج. ئێران گه‌لی كورد و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر سیستمی خۆی داده‌نێت. له به‌ر ئه‌وه‌ش به‌شداری هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌بێت كه له دژی كوردن، سیاسه‌ت و بوونی خۆی هیچ كات ئاشكرا نه‌كردووه و كاتێكیش لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو هێرشه‌كاندا ده‌كه‌یت، ده‌بینیت له پشت هه‌موو هێرشه‌كانه‌وه ئێرانیش هه‌یه. ئێرانیش خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تێك كه له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی پێشخراوه و پێداگریشه كه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ببات. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئیراده‌ی گه‌لان به فه‌رمی ناناسێت، تێكۆشانی گه‌لانیش له به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی خۆی نه‌بینیوه و ناشیبینێت. له ناوچه‌كه كامه هێزی كۆنه‌په‌ره‌ست، نه‌ژادپه‌ره‌ست، نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و ده‌وڵه‌ت په‌ره‌ست هه‌بێت، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا هاوبه‌شی بكات، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا له به‌ره‌یه‌كدا بێت.
‘ هه‌بوونی په‌ده‌كه بۆ له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌كانی كورده’
له‌و به‌ره‌یه‌دا وه‌ك هێڵی كۆنه‌په‌ره‌ستی و نه‌ژادپه‌ره‌ستی له ناو كورددا، واته پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) كه پێداگره له سه‌ر سیاسه‌تێكی كلاسیك له خۆیدا و به‌دوای خه‌یاڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كی بچوكهوهیه، هه‌ر بۆیه‌ش په‌ده‌كه ده‌داتە پێش. واتا چۆن هێزێكی ناوخۆیی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا خۆبه‌خۆ له ناوخۆیدا خۆی له ناو ببات، له‌ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان (په‌ده‌كه) رۆڵێكی له‌و جۆره له ناو كورددا ده‌گێڕێت، یان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و له هه‌موو شوێنێك، كه تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كوردی تێدایه و له هه‌موو شوێنێك، كه گه‌لی كورد له‌سه‌ر رامان و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ تێده‌كۆشێت، به‌و هۆیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌ده‌كه نایه‌وێت و رێگری لێده‌كات. هه‌موو كات ده‌یه‌وێت ببێته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره. هۆكاری ئه‌مه‌ش چییه؟ بۆ پرۆژه‌كه‌ی و خه‌یاڵه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كی بچوكه دەگەڕێتەوە، كه بۆخۆیشی هه‌بوونی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته سازبكات و درێژه‌ی پێبدات. وێڕای ئه‌وه‌ش په‌ده‌كه سیاسه‌تێك له دژی سیاسه‌تی كورد به‌ڕێوه‌ده‌بات. واته ئه‌وه‌ی كه له‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ره‌كانی دووژمنانی كورددا یه‌كده‌گرێت، په‌ده‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی بۆ تور‌كان ده‌كات په‌ده‌كه‌یه. له هه‌مان كاتدا له دیداره‌كانی كه به تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران له نێوان په‌ده‌كه و كاربه‌ده‌ستانی ئێران‌دا هاتنه‌ئاراوه، دیسان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی كوردێكی ئازاد نه‌بێت و كوردێكی خۆبهدهستوهدهر، بێ ئیراده، بێ سیاسه‌ت و بێ ئامانج ساز بكات و بیخاته خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان. به‌و شێوه‌یه‌ش دراوسێیه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وانه‌ی هه‌ن بسه‌لمێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وان سیاسه‌ت بكات و دۆستایه‌تی یه‌كگرتنی خۆی به‌ره‌وپێشببات. ئه‌رك و هۆكاری بوونی په‌ده‌كه له كوردستان چییه، له كوێ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد و كوردستان هه‌بێت، له‌و شوێنه بۆ له ناوبردنی ئه‌و سازكراوه. واته یه‌ك ئامانجی بوونی په‌ده‌كه له كوردستان هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆ له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌كانی ئازادی كورده، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و سیاسه‌ته دیموكراتیكه و ئه‌و یه‌كێتیه دیموكراتیهكهیه كه كورد پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات”.
زیلان ڤەژین لە بەردەوامیی هەڵسەنگاندنەکەیدا وتی:
ئەوەش ئامانجی دوژمنە، لە لایەکەوە دوژمن هەر خۆی ئەوە دەکات، بەڵام لە لایەکی دیکەوە بە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و سیاسەتەکەی و لەگەڵ هەندێک کورددا ئەوەش ئەنجام دەدات. ئەمڕۆ بەرژەوەندیی ئێران لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) تەنها لەسەر ئەم بنەمایەیە. ئەوەتا هەر خۆی هەماهەنگی و خۆیەکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا لە ناوچەکەدا لە دژی کورد بەڕادەیەکی زۆر قووڵ و فراوان بەڕێوەدەچێت و هاوکات ئەوە زیانی زۆری بۆ خەباتی کورد لە ئێران دەبێت. هەبوونی ئێران لاواز دەکات، بەڵام لەبەر بەرەیەکی زۆر بەهێزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە ئێران، بۆیە بەو شێوازە و بە هاوبەشی و یەکگرتن لەگەڵ هێزێکی ناسیۆنالیستی و کلاسیکی و دەوڵەتخواز دەیهەوێت بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدا درێژە بەم هاوبەشییە بدات و ڕێگە لە خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرێت.
ئەوەش بەو مانایە دێت، کە کردەوەکانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ دوژمنان‌دا کردویەتی بۆ ڕێگری‌کردن لە خەبات و تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەموو بەشەکانی تری کوردستان و ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە زیان گەیاندن بە بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی کورد. ئێستا دیسانەوە لە ڕۆژهەڵات ئەو ڕۆڵە دەگێڕێتەوە. لە باشووریش خۆی زۆربەى هەر ٢٤ کاتژمێرەکەى شەو و رۆژ پێداگری و هەوڵ دەدات، کە خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. واتە بەو شێوەیەش لە ئێران نزیک دەبێتەوە. سیاسەتێک، کە ئێران سبەى لە خۆی نیشان بدات، بە دڵنیاییەوە زیانیشی بۆ ئێران دەبێت. چونکە کۆمەڵگای کوردی دەبێتە ئیرادەیەک، واتە کۆمەڵگای کورد هێزێکی وەک پەدەکەى لە ناوخۆیدا قبوڵ نەکردووە و دژایەتییەکی گەورەی بۆ دەربڕیوە. ئێران بەو سیاسەتی هاوهەڵوێستی و خۆیەکخستنەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، لە ڕاستیدا گورزێکی گەورە لە بەرژەوەندی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات”.
“ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی تێر و پڕ بوو لە تێکۆشان بۆ گەلانی ئێران“
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن گەلانی ئێرانەوە بەم شێوەیە هەڵسەنگاند:
ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی زۆر گرنگ بوو بۆ گەلانی ئێران. ساڵێکی تەواو تێر و پڕ بوو لە بەڕێوەبردنی تێکۆشان و خەباتدا. هەموو گەلانی ئێران ئەمساڵ هەم بە دینامیزمی خۆیان و هەم بە هیوا و ئیرادەی خۆیان، کە بەوە خۆیان لەسەر پێ راگرتووە، بەو شێوازە و لە رێگەیەوە رۆژ نەبوو، کە لەسەر پێ نەبن، لە پێناو ئازادی و ئاشتی و سەقامگیریدا تێکۆشان و تا ئەمڕۆش بەم شێوەیە بەردەوام دەبن
ئێران چووەناو ١٤٠٠هەمین ساڵی خۆیەوە. واتە گەلانی ئێران سەدەیەک گەڕێندرانەوە بۆ دواوە. لەو رووەوە جیاواز بوو. ئەمساڵیش لەئێران هەڵبژاردن ئەنجامدرا. هەڵبژاردنی ١٤٠٠ ڕیفراندۆمێک بوو بۆ ئێران. ئەوە یەکەم جار بوو لە مێژووی ئێران‌دا کە بەو رادەکە کەمە خەڵک بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ساڵێکی وەها بوو چیتر شەرعییەت و رەوایی سیستم و حکومەت و دەوڵەت نەما. ئەو دەنگانەی، کە چوونە ناو سندوقەکانی دەنگدانەوە ڕیفراندۆمێک بوو بۆ ئێران تاوەکو بوترێت ئەم سیستمە قبوڵ ناکرێت. گەل چەندە لەم سیستمەى ئێستا بێزارە لەم هەڵبژاردنەدا دەرکەوت. هەڵبژاردن هیچ شتێک بۆ گەلان ناگۆڕێت. لە ڕووی سیستم و سەربازییەوە هێرشەکان بۆ سەر گەل زیاتر بوون. مافەکانی مرۆڤ و گەلان زیاتر پێشێل کران. خەڵکی زیاتر دەستگیرکران.
گۆشەگیریی زیندانیانی سیاسی زیاتر بوو، ژنانێکی زیاتر کوژران و ڕێگریی زیاتر لە گەنجان کرا. لە سەردەمی ڕووحانی و دوای ڕوحانییەوە کۆمەڵگا زیاتر میلیتاریزە و بە سەربازی کرا. گوشارەکانی سەر کۆمەڵگا زیاتر بووە. ڕووی سەربازی چووە ناو ئیدارە و بەڕێوەبەریی نوێوە. ئەنجوومەن (پەرلەمان)، دادگاکان، کابینە و سیستمەکە بە گشتی بووە خاوەن تایبەتمەندیی سەربازی. کرایە میلیتاریستی و سەربازی تاوەکو کۆمەڵگە میلیتاریزە و بە سەربازی بکەن.
کۆمەڵگا لەهەڵبژاردندا بەڕوونی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەم سیستمە دەربڕیوە و تا ئەمڕۆش ئەو هەڵوێستە دیارە. لەفەرمانبەرانەوە تا مامۆستایان و گەنجان و ژنان هەموویان چالاکانە لەسەرپێی خۆیان بوون. ئەم هێز و دینامیزمەی کۆمەڵگای ئێران، یەکێتیی گەلانی ئێران نیشان دەدا. کۆمەڵگایەکە، کە ڕۆژانەی دژ بە سیستمی پاکتاوکاری، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا لەسەر پێی خۆیەتی، ئەوە دەریدەخات، کە هێزی کۆمەڵگا زۆر بەهێزە. کۆمەڵگایەک، کە لە ڕووی بێ‌کاری و قەیرانی ئابوورییەوە لە بەرزترین ئاستدایە، بەڵام کاتێک ئەو ئەمە دەردەخات، هێزی کۆمەڵگا زۆر بەرزە. یەکێتیی گەلان زۆر بەهێزە. ڕێگە نادات ئابووری، بێ‌کاری، هەژاری کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا بکات. کاریگەری هەیە، بەڵام ڕێگە نادات ڕێگربێت لە بەردەم تێکۆشانەکەیدا ببێتە لەمپەر. پرس و کێشەی سەرەکییەکەی ناببێتە کێشەى ئابووری و بێ‌کاری و هەژاری، بەڵکو بووەتە کێشەى ئازادی و ئارامی. بۆ سیاسەتی بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیک تێدەکۆشێت، بۆ ئەوە ژیان و خەباتی خۆی بەڕێوەدەبات.
بارودۆخی کۆڵبەران لە کوردستان، بارودۆخی سوختبەری لە بەلوچستان، بارودۆخی کۆمەڵگای ئێران ڕوون دەکەنەوە، کە لە چ بارودۆخێکدا دەژین. بەهۆی ئەو کێشەکانەوە قەیرانێکی گەورەی ئابووری هەیە و هیچ سیاسەتێکی ئابووری بۆ گەلان لە گۆڕێ‌دا نییە، چونکە سیاسەتی پاکتاوکردن لەسەر کۆمەڵگا هەیە. بەو رادە زۆرە کۆڵبەر دەکوژرێن، ئەوە کوشتارێکی ئابوورییە، بەو رادە زۆرە سوختبەر لە بەلوچستان دەکوژرێن، ئەوەش کۆشتارێکی ئابوورییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمەڵگا ناوەستێت. ئەگەر کێشەی ئابووری نەبێت، بۆچی دەبێت خەڵک گیانی خۆیان بۆ نانی سکیان ببەخشن؟ لەمساڵدا کێشەی جدی لە کۆمەڵگای ئێران دا هاتە ئاراوە، بەڵام ئەوەی ئەم ساڵ مۆری خۆی لێدا، خەباتی گەلانی ئێران بوو. بە پێشەنگایەتیی ژنان تێکۆشانێکی زۆر فراوان هەبوو. بە پێشەنگایەتیی هەموو گەلانی ئێران نەک تەنها لە ڕۆژهەڵات گەلی کورد، بەڵکو گەلی بەلووچ و عەرەب ڕۆڵێکی کارایان گێڕا. زیاتر لە هەموو ساڵەکانی تر شەرعییەت و رەوایی سیاسەتی دەوڵەتی ئێرانیان بەدرۆخستەوە و ڕەتیان کردەوە.
بێگومان دەبێت کورد لەم دۆخەی ئێستادا ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت. بە پێشەنگایەتیی گەلی کورد گوتارێکی دیموکراتیک بەڕێوەچوو. لەهەموو بەشەکانی کوردستان و بەتایبەتی لەڕۆژئاوا و باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتیی گەل و بە ئەڵتەرناتیڤی رێبەرایەتی، ئەو پرۆژانەى کە پێشکەشکران ئەوەیان تیادا روونکرایەوە، کە ژیانێکی چۆن و سیستمێکی چۆن پێویستە.
بەڵام ئەوەی کێشەی گەلی کوردە گەلی کورد بۆ خۆی نییە، گەلی کورد لە ڕووی نەتەوەییەوە، لە رووی رۆح و ئیرادەوە یەکێتیی خۆی دروستکردووە لە خۆشی و ناخۆشی دا بە بەردەوامی لە پشت یەکتر بوون. لە بەرەکانی جەنگیش دا و لە خۆشیشدا، بەڵام ئەو کێشەیەی، کە بۆ گەلی کورد بووەتە دەرد، هێزە سیاسییەکانی کوردن، کە لە ڕووی یەکگرتووی، عەقڵی هاوبەشەوە بە یەک نەگەیشتوون. ڕێبەرایەتی وتی: ئەگەر کورد نەبێتە خاوەنی عەقڵ و هۆشمەندیی هاوبەش ناتوانێت دواڕۆژێکی ئازاد بۆ خۆی دروست بکات. کۆمەڵگای کورد عەقڵی هاوبەشی هەبوو، بەڵام هێزە سیاسییەکانی کورد هێشتا نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی عەقڵی هاوبەش و سیاسەتێکی هاوبەشیان هەبێت. بۆ ئەوەش گرنگە ئەوەی ئەمساڵ مۆری خۆی لە سیاسەتی کورد دا، تێکۆشانی گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوو.
بەشی دووهەم
‘ئێمە بە بڕیارین لە ناو هێزە کوردییەکاندا یەکڕیزی پێکبهێنین‘
ئەوەی لە دژی ئەوەش وەستایەوە هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بوو. لە گەڵ دوژمنانی کورد دەستی تێکەڵ کرد (رێککەوت)، نیازی هەبوو ئەو تێکۆشان و بەرخۆدانە تێکبشکێنێت. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان، هەپەگە و پەکەکە زیاتر پەرەیان بەو تێکۆشانەدا. گەریلابوون، کە خاوەندارییان لەو ئیرادەیەی کۆمەڵگای کورد و نەتەوایەتییەکەی کرد. لە هەموو بەرەکانی شەڕ، بەرخۆدان و تێکۆشان‌دا خاوەندارییان کرد. گەلی کورد بەو شێوازە بەرەوپێش دەچێت، بەڵام لەو پێشەنگایەتیەدا هێزە سیاسییەکان نەبوونە خاوەنی ئەو پێشەنگایەتیە راستەقینەیە. گەلی کورد بە تایبەتی لە کەسایەتیی پەکەکەدا بووە خاوەنی ئیرادە، لە کەسایەتیی ئەودا بووە خاوەنی هێزی پاراستن، بووە خاوەنی هێزی سیاسەت و تێکۆشان، بەڵام ئەو سیاسەتەی پەکەکە دەیکات لەمڕۆدا نەک تەنیا لە کوردستان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەمووان و لە سەرتاسەری جیهان، بۆ هەموو هێزە کوردییەکان نمونەیە. نمونەیەک بۆ ئەوەی پێویستە سیاسەت چۆن بێت، چۆن پەیڕەو بکرێت، چۆن دەتوانێت بۆ گەل گیانفیدا بن، پێشەنگایەتی راستەقینە بۆ گەل بە چ شێوازێکە ئەوەی خستەڕوو.
بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانیش، کە ئێمە لە سەر هێڵی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین، لە هێڵی نەتەوەییدا خەبات دەکەین، لە هێڵی سیاسیش‌دا ئێمە چۆن دەتوانین رێککەوتنێک بێنینە ئاراوە بۆ ئێمە نمونە و رێنیشاندەرە، بەڵام ئێمەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووی ئەو کێشەیەین، کە وەک حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر بنەمای پێویستییەکانمان ناتوانین بێینە لای یەک و کۆببینەوە. هەندێک جاریش ئەگەر دیدار و چاوپێکەوتنێک لە نێوانماندا ساز بن بەهۆی پێداگری و هێرشەکانی دوژمنان لە سەرمان درێژخایەن و بەردەوام نابن، کاتی دەبن و بە گوێرەی سیاسەت و هێرشەکانی دوژمن دیاری دەکرێن، کە ئەوەش ناکەوێتە خزمەتی گەلەکەمان. لەبەر ئەوەش لە ساڵی ٢٠٢١دا ئێمە وەک پەژاک زۆر پێداگریمان کرد، ئەمساڵیش ئێمە بەهەمان شێوە پێ‌داگر دەبین، هەوڵ بدەین لە نێوان هێزە کوردییەکاندا یەکڕیزی پێکبهێنین و لەو پێناوەشدا پێشەنگایەتی بکەین”.
زیلان ڤەژین باسی لەوەشکرد، ئەوان هێشتاش خۆیان لەو پێشەنگایەتیەدا دەبیننەوە و وتی، “بەڵام ئەو هێزانەی کاریگەرییان لەسەر هێزە کوردییەکان هەیە ناهێڵن یەکێتیی گەل واتە یەکێتی هێزە سیاسییەکان سەربگرێت. بۆ ئەوەش پێویستە خۆیان لە ژێر کاریگەری ئەو سیاسەتانە رزگار بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە تۆ خۆت، خۆت بکەیتە ئیرادە، خۆت بکەیتە هێز و خۆت بگەیەنیتە ئەو ئاستە. بەداخەوە ئەوە رووینەدا، یان ئەو ئاستە دروست نەبووە. هەر بەو هۆیەشەوە ئەو هێزانەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەری هەر جۆرە هێرشیک بۆ سەریان ئەگەرێکی کراوەیە و ئێرانیش و هێزەکانی دەرەوەش هێرش دەکەنە سەر ئەوان، ناتوانن سیاسەتێکی سەربەخۆیانە پەیڕەو بکەن، ئەوەش زیانبەخشە، بەڵام گەورەترین زیان هەر بەر خودی ئەو حزبانە دەکەوێت. بە هۆی ئەوەی خودی ئەوان ئەو شتانە پێکدەهێنن.
ئێمە هێشتا لەسەر ئەو پێداگرییەن، کە ئەو هێڵ و فەلسەفەیەی ئێمە لەسەری تێدەکۆشین، روانگەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ یەکێتی نەتەوەیی و بیری هاوبەشی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارێک‌دا بێتە ئاراوە، ئەوە بۆ ئێمە بنەمایە”.
‘تێکۆشانی ژنان مۆرکی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١دا‘
لەبارەی تێکۆشانی ژنان لە ئێران، بەتایبەتیش کاریگەریی هەناگەوەکەی کۆردیناسیۆنی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) زیلان ڤەزین بەم جۆرە دووا:
“لەمساڵدا هەر وەک چۆن تێکۆشان بۆ گەلانی ئێران ساڵێکی تێکۆشانی سەخت بوو، هاوکات ئەوەی لە بنەڕەتدا مۆرکی خۆی لە تێکۆشان لە ئێران‌دا تێکۆشانی ژنان بوو. ژنان بێ پسانەوە تێدەکۆشن، بێ پسانەوە لە گۆڕەپاندان بۆ ئەوەی سیاسەت و سیستمی ئێستا بگۆڕن. بەتایبەتی ئەو هەنگاوەی کەژار دەستیپێکردبوو هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو و لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی ئەمساڵ لە دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی کەمدا دەستیپێکردبوو بە گشتی لە بنەڕەتدا کاریگەریی خۆی دانا. دەستکەوتی زۆر گرنگ و پشتگیرییەکی بەربڵاوی لێکەوتەوە. لەبەر ئەوەی ئەو سیاسەتەی لەمڕۆدا ئێران لە بەرامبەر ژنان بەڕێوەی دەبات بۆ بەکارهێنان و پاکتاوکردن، واتە لە هەر دانیشتنێکی پەرلەماندا بڕیارێک کە لەبارەی ژنانەوە دەردەچێت بە ئامانجی پاکتاوکردنی ژنانە، بۆ لەناوبردن و لاوازکردنی هەبوونی ژنان لە ناو کۆمەڵگادا. ژنان بە تێکۆشانی خۆیان لە بنەڕەتدا ئەوەیان رەتکردەوە و نەیانهێشت بگاتە ئامانجەکانی.
بەتایبەتی هەندێک قسەی کاربەدەستانی ئێران وەک وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی پەرلەمان کە وتیان کاری سەرەکی ژن ئەوەیە، کە تەنیا خۆی و ماڵەکەی بڕازێنێتەوە، کارەکەی تەنیا ئەوەیە. دەیانەوێت بەو شێوازەش بڵێین، هەندێک کەس لە پەرلەماندا وتیان، ئێمە دەمانەوێت پڕۆژەی گەنجکردنەوەی دانیشتوان جێبەجێ بکەین و پلان و رەچەتەی ئەوەشیان لەسەر پاکتاوی جەستەیی ژنان نوسی. هاوکات وتەکانی هەندێک کاربەدەست وەک ئەوەی لە ئەنجامی ئەو قسانەدا دانیان بەوەدا نابێت کە بڵێن ئەوەی کە لە بنەڕەتدا مەترسی لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و سیستمەکەی دروست دەکات ژنانن.
ژنانیش بە تێکۆشانی خۆیان ئەو دۆخەیان خوڵقاند کە ئەوان دانپێدانانیان کرد و ئەو قسەیەیان کرد. لەبەرامبەر هەموو وتە و بڕیارێک، کە لە دژی ژنان دەوترێن و دەردەچن، دانپێدانانیان کرد. واتە بەراستی تێکۆشانێک هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا پاکتاوکردنێکی زۆر جددی هەبووە. واتە ئەمساڵیش کوشتن و خۆکوشتنیش کە لە ئەنجامی سیاسەت و هۆشمەندی دەوڵەت نەتەوە و پیاوسالاردا گەشە دەکات، لە بەرامبەریشدا ژنان خاوەنی هەڵوێست بوون.
لە ئێران و بە گشتی کۆمەڵگاکان ژن رووبەڕووی سیاسەتی دەوڵەتە، هەم رووبەڕووی کۆنەپەرستی کۆمەڵگا بووەتەوە؛ لەبەرامبەر هەردووکیشیاندا ژن بە شێوازێکی زۆر جدی لە تێکۆشاندایە. سەرباری ئەوەش قوربانی و باجی زۆر قورسیش دەدات. بەتایبەتی دایکانی ئابان ماهـ، دایکانی پارکی لالە و دایکانی ئاشتی کە ئەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین ساڵە بە پێشەنگایەتیی دایکانی کوردستان ئەو خەباتەیان بەرەوپێشبردووە؛ کاریگەریی گەورەیان لەسەر هەموو ژنان داناوە.
بۆیە ئەمڕۆش ئەگەر سەیری بکەین، بە ڕاستی ئەگەر شۆڕشێک لە ئێران هەێت بەو شێوەیە بە تێکۆشانی ژنان پەرەی پێدەدرێت و بە پێشەنگایەتیی تێکۆشانی ژنان گۆڕانکاری دروست دەبێت. تێکۆشانی ژنان مۆری خۆی لەسەر شۆڕشی دیموکراتیکی گەلانی ئێران دەدات، چونکە زۆرترینی ئەو پۆتانسێل و ماتەوزە و دینامیزمی لە کۆمەڵگای ئێران دا لە ناو ژناندایە. ژنان بوێرییان وەرگرت. لە چی بوێرییان وەرگرت؟ لە ژنانی کورد ئازایەتی و بوێرییان وەرگرت، لە کەسایەتییە پێشەنگ و قارەمانەکان، کە بەدوای ئازادی‌دا دەگەڕان، لە شەهید شیرین عەلەم هولی، کە لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە درا، لە بنچینەدا بووە بوێرییەک بۆ ژنانی ئێران. تێکۆشانی هەڤاڵ زەینب (جەلالیان) لە زیندانەکاندا بووە هێڵی بەرخۆدان بۆ هەموو گەلان و بە تایبەتی بۆ ژنانی ئێران. هاوکات خەباتی ژنان لەڕۆژئاوای کوردستان و هەموو کوردستان و لە باکوری کوردستان بەرخۆدانێک، کە ئەمڕۆ لە ڕیزی پێشەوەی بەرەی شەڕدا لە لە کەسایەتی یەژاستاری سوپای ژنانی کورد دا ئەنجام دەدرێت و پێشڕەویی بۆ دەکات، لە بنەڕەتدا ئەوەش بووە بەردی بناغە بۆ خوڵقاندنی بوێری و بەخشینی ئازایەتی بە هەموو ژنان بوو.
ژنانی ئێران ئەگەر بەو شێوازە بوێرانە لە دژی ئەم سیاسەتی ئێستا شەڕ بکەن، بەرگری دەکەن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، ئەوە لە بنەڕەتدا لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنی کورد ئیلهام و ئازایەتییان وەرگرتووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئێران دەیەوێت ئەمە بۆ خۆی بەکاربهێنێت، ئەوی بە شێوەی دروستکردنی هەندێک لە تەریقەتەکان و بە پێشخستنی سیاسەتی سەلەفی و لەو رێگەوە ژنانی بەشداری لەو کارانەدا پێ بکات. واتە ئەمە لە بنەڕەتدا سیاسەتێکە، بەڵام لە بنەڕەتدا و بە شێوەی سەرەکی ژنانی کورد پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان و بەرخودانی نەک تەنها ژنانی ئێران، بەڵکو ۆ ژنانی رۆژهەتی ناوەڕاست و جیهانیش بە گشتی دەکەن”.