شەوی یەڵدا لە كوردستان وەك شەوێكی دێرینی كورد پیرۆز دەكرێت

508
0
هاوبەشی :

لە شاری هەڵەبجە شەوی یەڵدا لە هۆڵی بۆنەكانی شاری هەڵەبجە لە ئاهەنگێكدا بە بەشداری چەند هونەرمەندێكی ناودار پیرۆز كرا.

شەوی یەڵدا كۆتا شەوی وەرزی پایزە و درێژترین شەوی ساڵە لە هەموو شوێنێكی جیهاندا، لە زۆر شوێنی كوردستان شەوی  ٢٠ لەسەر ٢١ مانگی ١٢ ساڵی ٢٠٢١ وەك شەوێكی دێرینی کوردی پیرۆز ڕادەگیرێت و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگی تایبەت دەگێڕن، لە شاری هەڵەبجەی بە بۆنەی شەوی یەڵداوە لە هۆڵی بۆنەكان  لە ئاهەنگێكدا بە بەشداری هونەرمەندان (محەمەد ڕەوف كەركوكی، تارا ڕەسوڵ، ئاریان كەریم و كۆمەڵەی هونەری میللی سلێمانی) بە گۆرانی و موزیك و هەڵپەركێ‌ و شیعر ئەو شەوە پیرۆز ڕاگیرا.

هەر چەندە ئەمشەو لە هەندێ شار و شارۆچكەی كوردستان ئەو یادە بەرز ڕاگیرا و ئاهەنگ گێڕا بەڵام لە ڕاستیدا شەوی ٢١ لەسە ٢٢، واتە ئەم شەو وەك درێژترین شەوی ساڵ  لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم دیاریكرا، ئەو بەڕێوەبەرایەتی ڕایگەیاند شەوی ٢١ لەسە ٢٢ درێژترین شەوی ئەمساڵ دەبێت  و دەڵێت : شەوی٢١ لەسەر ٢٢ درێژترین شەوی تیادایە كە ماوەكەی دەگاتە ١٤ كاتژمێرو ٧ خولەك ، ماوەی رۆژیش كورترین ئاست تۆمار دەكات كە دەگاتە ٩ كاتژمێرو ٥٣ خولەك و ماوەی وەرزی زستانیش بە گشتی ٨٨ رۆژ و ٢٣ كاتژمێرو ٣٤ خولەك دەبێت.

هاوبەشی :