دوو هێزی یەكێتی لە سلێمانی تەقەیان لەیەكتر كرد، كوژرا و بریندار هەیە

1075
0
هاوبەشی :

شەوی ڕابردوو، پێنج شەممە ڕێكەوتی ١٦ كانونی یەكەمی ٢٠٢١، كاتژمێر ١١:٤٠ شەو، دوو هێزی یەكێتی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی شەڕ كەوتۆتە نێوانیانەوە و كوژراو برینداری لێكەوتۆتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستما گەیشتوە، کاژمێر ١١:٤٠ خولەکی ئەمشەو كوڕێكی شێخ جەعفەر بە ناوی (نۆزان جەعفەر مستەفا) و چەند پاسەوانێکی دوای دەرچوونیان بەسەرخۆشی لە یانەی ئەندازیاران لەشەقامی سالم ناسراو بە “سەهۆڵەکە”ی شاری سلیمانی تەقەیان لە بارەگایەکی هێزی کۆماندۆ كردووە کە دەکەوێتە پشت یانەی ئەندازیارانەوە، و پاسەوانانی بارەگاکەش تەقەیان لێی کردونەتەوە، لە ئەنجامدا پاسەوانێکی نۆزان شێخ جەعفەر بەناوی (ئاراس سدیق مەجید) کوژراوە و ٣ پاسەوانی دیکەی برینداربوونە، دوای ڕووداوەکە نۆزان هەڵهاتووە.

هاوبەشی :