تائێستا بە هۆی لافاوەكەی شاری هەولێرەوە ١١ كەس گیانیان لە دەستداوە
بەپێی ڕاگەیاندراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، هەینی ڕێكەوتی ١٧ كانونی یەكەم ٢٠٢١ بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە پارێزگای هەولێر بارانێكی زۆر بارێوە بۆتە هۆی لافاوێكی گەورە لەو پارێزگایەو زەرەر و زیانی مادی و گیانی زۆری لێكەوتۆتەوە، وەك لە ڕاگەیاندنەكانەوە ڕادەگەیەنرێت لە زۆر شوێن بەرزی لافاوەكە گەیشتۆتە نزیكەی ٢ مەتر.
تاكوو ئێستا زیانی گیانی وەك لە ڕاگەیاندنەكانەوە ڕاگەیەنراوە ١١ كەس گیانیان لە دەستداوە، یهكێك له قوربانییهكان (دانهر نهبهز)ی تهمهن (١٠) مانگ بووە و تائێتستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
قوربانییەکان کەسانی بیانیشیان تێدایە کە یەکێکیان خەڵکی تورکیا و کەسێکی دیکەش خەڵکی فیلیپینە” هەتا ئێستا تهرمی ژمارەیەک له قوربانییهكان نهدۆزراونهتهوه كە لافاو بردوونی.هاوکات زیانێکی زۆری ماددیش بەر خانوو و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گەیشتووە.
لە هەمان كاتدا وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیاری دا بۆ ماوەی یەک هەفتە بکرێتە پێشووی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکە کە بەهۆی لافاوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.