ئەمڕۆ لیرەی توركی زیاتر هاڕەی كرد

382
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێكەوتی ١٣ كانونی یەكەمی ٢٠٢١ بە هۆكاری هاڕەكردنی لیرەی توركی، سەرباری بارینی بارانێکی زۆر لە شاری ئیستانبوڵ و چەند شارێکی تر خۆپیشاندانی گەورە بەرامبەر ئەو دۆخە خراپە ئابورییە بەرێوە چوو كە تێدا نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لە مێژووی خۆیدا نزمترین ئاستی تۆمار کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنەكانی توركیا و ڕاگەیاندنە جیهانییەکان ئەمڕۆ ١ دۆلار بەرامبەر ١٤.٨ لیرەی توركی بوو، کە هەرگیز لیرە ی توركی لە مێژووی خۆیدا نرخی لەو جۆرە  تۆمار نەکردووە.
هاوبەشی :