تەڤگەری ئازادی سەردانی نوری مالیكی كرد لە بەغداد
شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی نوری مالکیی کرد و دەربارەی چەند تەوەرێک گفتووگۆیان کرد.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە شاری بەغداد سەردانی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای کرد و لەلایەن نوری مالکیی سەرۆکی هاوپەیمانییەکەوە پێشوازی لێکرا. شاندەکەی تەڤگەر پێکهاتبوو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی سوهەیل خورشید و سەلام عەبدوڵا، یوسرا رەجەب پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق.
لە سەردانەکەدا گفتوگۆی دواین ڕەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، دەرئەنجامی هەڵبژاردن و کاردانەوەکانی قسەی لەبارەوە کرا، هەروەها لە دانیشتنەکەدا تەڤگەری ئازادیی جەختی لە پڕۆژەی چارەسەری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، هەردووو لاش بەگرنگییان زانی پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت.