١٤ خوێندكاری زانكۆ پەیمانگاكان لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی دەستگیر كران، تاكوو ئێستا ئازاد نەكراون

367
0
هاوبەشی :

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ دابین كردنی دەرماڵەكانیان خۆپیشاندانیان كرد، هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی زۆر بە توندی بەرەو ڕووی خۆێندكاران بوونەوە و گازی فرمێسك ڕێژ و داری كارەباییان بەكارهێنا، ئەمەش بووە هۆكاری بریندارا بوونی چەند خوێندكارێك.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی ناو شاری سلێمانی ١٤ خوێندكار لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیەوە دەستگیر كراون و تا ئێستا ئازاد نەكراون

لە لایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان بەڕێوە چوە

هاوبەشی :